عن حذيفة بن اليمان رضي الله عنهما عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: «وَالَّذِي نَفسِي بِيَدِه، لَتَأْمُرُنَّ بِالمَعرُوف، وَلَتَنهَوُنَّ عَنِ المُنْكَر؛ أَو لَيُوشِكَنَّ الله أَن يَبْعَثَ عَلَيكُم عِقَاباً مِنْه، ثُمَّ تَدعُونَه فَلاَ يُسْتَجَابُ لَكُم».
[حسن] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە، یان ئەوەتا فەرمان بە چاکە دەکەن ونەهی لە خراپە دەکەن؛ یان نزیکە لە ئەوەی کە خوای گەورە سزایەک بنێرێتە سەرتان لە لایەن خۆیەوە، پاشان ئێوە نزا دەکەن و وەڵامتان نادرێتەوە».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە): لێرەدا پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سوێند بە خودا دەخوات بەوەى کە نەفسی هەموو بەندەکان لە ناو دەستی ئەوە؛ ئەگەر بیەوێت هیدایەتی دەدات یان گومڕای دەکات، یان دەیمرێنیت یان دەیژێنێت. هیدایەت وگومڕا کردن بە دەستی خودایە، مردن وژیان وبەڕێوەبردنی ژیانی بوونەوەرەکان هەموو بە دەستی ئەو زاتەیە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت:{وَنَفۡسٖ وَمَا سَوَّىٰهَا(7) فَأَلۡهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقۡوَىٰهَا (8)}[الشمس]،واته:{وسوێند بە نەفسی ئادەمی وئەو زاتەیشی کە ڕێك وپێك بەدیھێناوە (7) ئەمجا ڕێگای چەوت وخراپە وڕێگای چاك وخوا پەرستی پێ پیشاندا (8)}، هەموو نەفسەکان لە ناو دەستی خودایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەم جۆرە سوێندەی زۆر دەخوارد: (والذي نفسي بيده - سوێند بە ئەوەی کە نەفسی منی بە دەستە)، وجاری وایە دەیفەرموو: (والذي نفس محمد بيده - سوێند بە ئەوەی کە نەفسی موحەمەدی بە دەستە)، چونکە نەفسی موحەمەد پاکترین بۆیە بەم جۆرە سوێندی دەخوارد. پاشان باسی ئەو شتەی کرد کە سوێندی خوارد سەبارەتی ئەویش ئەوەیە کە فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە بکەین، ئەگەر وا نەکەین ئەوا خودا تووشی سزایەکی گشتیمان دەکات، وداوا دەکەین ودەپاڕێینەوە ئەم سزایە لاناچێت، وئەمیش ئاماژەیە بۆ گرنگی فەرمان بە چاکە وەکو نوێژکردن وزەکاتدان ودانەوەى مافەکان، ونەهی لە خراپە وەکو زینا وڕیبا وهەموو تاوانەکانی تر، وبە دەست ئەم گۆڕانکاریانە دەکرێت بۆ کەسێک دەسەڵاتی هەبێت وەکو باوک وپیاوانى چاودێری کردنی کۆمەڵگا (الحِسبة) وپۆلیس، یان بە قسە ئەمیش هەموو کەسێک دەگرێتەوە، یان بە دڵ ئینکاری لە خراپە بکات لە گەڵ دوورکەوتنەوە لە شوێنی خراپەکە، وئەمەی کۆتاییش بۆ کەسێکە کە نەتوانێت بە دەست یان قسە ئینکاری بکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان