أنَّ عَائِذَ بن عَمْرو رضي الله عنه دَخَل على عُبَيد الله بن زياد، فقال: أي بُنَيَّ، إِنِّي سَمِعت رَسُول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إِنَّ شَرَّ الرِّعَاءِ الحُطَمَةُ» فَإِيَّاك أَن تَكُون مِنهُم، فقال له: اجْلِس فَإِنَّما أَنْت مِن نُخَالَةِ أَصحَاب محمَّد صلى الله عليه وسلم فقال: وهل كَانَت لَهُم نُخَالَة؟! إِنَّمَا كَانَت النُخَالَة بَعدَهُم وَفِي غَيرِهِم.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیزی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: سەردانى عبید اللەی کوڕی زیادم کرد، وئەویش (عائیز) ووتی: ئەی ڕۆڵە، من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن»، ئاگادار بە لەوانە نەبیت، ئەویش (عبید الله) ووتی: دانیشە، چونکە لە پاشماوەی هاوەڵانی موحەمەدى -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش (عائیز) ووتی: «ئایا هاوەڵان پاشماوەیان هەبووە؟ بەڕاستی پاشماوە وخڵتە لە دوای ئەوان ولە خەڵکی تردا هەیە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیزی کوڕی عەمرو -ڕەزاى خواى لێبێت- سەردانى پێشەوای (ئەمیری) عێراقی کرد بە ناوى عبید اللەی کوڕی زیاد کە لە پاش باوکی بوو بە ئەمیر، (عائیز) پێی ووت: من گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: (خراپترینی نێو شوانەکان ئەوانەن کە توندوتیژ وستەمکارن)؛ واتا لە کاتى شوانێتی کردن لەسەر مەڕوماڵات و وشتر وئاژەڵەکانی تر بە توندی دەیانهێنن ودەیانبەن ولێیان دەدەن وپاڵیان پێوە دەنێن، وئەمیش نمونە هێنانەوەیەکە بۆ پێشەوای خراپەکار کە ستەم لە خەڵکی دەکات ونەرم ونیان و بە ڕەحم نییە بەرامبەریان، وکاتێک دەڵێت: (ئاگادار بە لەوانە نەبیت) ئەمە ئامۆژگارییەکە لە عائیزەوە بۆ ئیبن زیاد. وئیبن زیاد دەستبەجێ وەڵامی دایەوە وپێی ووت: (تۆ پاشماوەی هاوەڵانی موحەمەدى -صلى اللە علیە وسلم-) واتا تۆ لە باشترین وزاناترینی نێو هاوەڵان نیت بەڵکو تۆ لە پلەی خوارەوەى هاوەڵانیت، وشەی پاشماوەی بۆ ئەوە بەکارهێنا بۆئەوەى پێی بڵێ تۆ لە باشترینەکانى نێو هاوەڵان نیت وگرنگیەکی ئەوتۆت نییە بۆ ئەوەى گوێت بۆ بگیرێت، بەڵام هاوەڵی بەڕێز عائیز -ڕەزاى خواى لێبێت- وەڵامی دایەوە و ووتی: (ئایا هاوەڵان پاشماوەیان هەبووە؟ بەڕاستی پاشماوە وخڵتە لە دوای ئەوان ولە خەڵکی تردا هەیە)؛ ئەم وتەیەش لە نیشانەى ڕەوانبێژی وقسەزانی وڕاستگۆییە، وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- هەموویان لە باشترین مرۆڤەکانن لە پاش پێغەمبەران ولە گەورەکانى ئەم ئومەتەن، وباشترن لەو کەسانەى لە پاش ئەوانەوە هاتن ودێن، وهەموویان نمونەى چاکن، ئەوانە بێنرخن وپاشماوەن کە لە پاش ئەوانەوە هاتن و ویستیان بە ویستی خۆیان بیدعە وبیروباوەڕی پوچەڵ بخەنە نێو ئاینی ئیسلامەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر