عن عائشة رضي الله عنها قَالَتْ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ -صَلّى اللهُ عَلَيْهِ وسَلَّم- يقُولُ في بيتي هَذَا: «اللهم من وَلِيَ من أمر أمتي شيئًا فَشَقَّ عليهم، فَاشْقُقْ عليه، ومن وَلِيَ من أمر أمتي شيئًا فَرَفَقَ بهم، فَارْفُقْ به».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەکەمدا دەیفەرموو: «ئەی خودایه، هەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وتوند وتیژ بوو وکاری لە سەریان قورس کرد؛ تۆیش تۆڵەی لێبسێنە وکاری لەسەر قورس بکە، وهەركەسێک کرایە کاربەدەست لەسەر کاروبارەکانى ئومەتەکەم، وسادە ونەرم ونیان بوو وکاری لە سەریان ئاسان کرد؛ تۆیش ڕەحمی پێبکە وکاری لەسەر ئاسان بکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە مەزنی مەسەلەی فەرمانڕەوایی کردن ڕووندەکاتەوە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای کرد بەوەى: کە هەرکەسێک بێتە بەرپرسیار وکاربەدەست بە سەر هەر کاروبارێک لە کاروبارەکانى ئەم ئومەتە وکارەکانیان لەسەر قورس بکات؛ ئەوا خواى گەورە کارەکانى لەسەر قورس بکات، وئەوەى بە دادپەروەری وڕەحمەت ونەرم ونیانی وئاسانی کارەکانیانی جێبەجێ کرد؛ ئەوا خواى گەورە لەسەر ئەمە پاداشتی دەداتەوە، وپاداشت لە ڕەگەزی کردەوەکانە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر