عَنْ أَبِي حَازِمٍ قَالَ: قَاعَدْتُ أَبَا هُرَيْرَةَ رضي الله عنه خَمْسَ سِنِينَ، فَسَمِعْتُهُ يُحَدِّثُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ:
«كَانَتْ بَنُو إِسْرَائِيلَ تَسُوسُهُمُ الأَنْبِيَاءُ، كُلَّمَا هَلَكَ نَبِيٌّ خَلَفَهُ نَبِيٌّ، وَإِنَّهُ لاَ نَبِيَّ بَعْدِي، وَسَيَكُونُ خُلَفَاءُ فَيَكْثُرُونَ» قَالُوا: فَمَا تَأْمُرُنَا؟ قَالَ: «فُوا بِبَيْعَةِ الأَوَّلِ فَالأَوَّلِ، أَعْطُوهُمْ حَقَّهُمْ، فَإِنَّ اللَّهَ سَائِلُهُمْ عَمَّا اسْتَرْعَاهُمْ».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 3455]
المزيــد ...
لە ئەبی حازمەوە دەڵێت: هاوەڵی ئەبی هوڕەیڕە بووم -ڕەزای خوای لێبێت- بۆ ماوەی پەنجا ساڵ، گوێم لێبوو دەیگێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی:
«پێغەمبەران کاروباری ژیانی نەوەکانى ئیسرائیلیان بەڕێوە دەبرد، ئەگەر پێغەمبەرێک بمرادیە پێغەمبەرێکی تر جێگای دەگرتەوە، وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش من نایەت، ولە دواى منەوە چەند جێنشینێکی -خەلیفەیەکی- زۆر دێن». ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا فەرمانی چیمان پێدەکەیت؟ فەرمووی: «یەک لە دوای یەک بەیعەت وپەیمانیان پێبدەن، پاشان مافەکانیان جێبەجێ بکەن، وسەبارەت بە مافەکانى خۆتان داوا لە خودا بکەن؛ چونکە خواى گەورە لێیان دەپرسێتەوە سەبارەت بە بەرپرسیارێتیەکانیان».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 3455]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەران پێشەوای نەوەكانی ئیسرائیل بوون، وكاروبارەكانی ئەوانیان بەڕێوە دەبرد هەروەكو چۆن فەرمانڕەوا وكاربەدەستان كاروباری خەڵكی بەڕێوە دەبەن، هەركاتێك خراپەیەك لە نێویان سەریهەڵبدایە؛ ئەوا خوای گەورە پێغەمبەرێكی بۆیان دەنارد وكاروبارەكانی بۆیان چاك دەكردەوە، وئەو حوكمەی گۆڕانكاریان تێدا كردبوو؛ هەڵیدەوەشاندەوە. وهیچ پێغەمبەرێك نایەت لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ بۆئەوەی هاوشێوەی پێغەمبەرانی پێشوو ئەو كارانە ئەنجام بدات، بەڵكو لە پاش ئەو چەند جێنشینێك دێن وزۆرن، بەڵام ناكۆكی ودووبەرەكی لەنێوانیاندا ڕوودەدات. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پرسیاریان لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-: فەرمانی چیمان پێدەكەیت؟ فەرمووی: ئەگەر جێنشینێك -خەلیفەیەك- بەیعەتی پێدرا لەپاش جێنشینێكی تر؛ بەیعەتدانی یەكەم دروستە و واجبە جێبەجێ بكرێت، بەیعەتدانی دووەم پوچەڵە وحەرامە لەسەری داوای بكات، ومافەكانیان جێبەجێ بكەن، وبە گوێڕایەڵیەوە مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن مەگەر شتێك سەرپێچی فەرمانی خودا بێت، و خوای گەورە لێیان دەپرسێتەوە ولێ پێچینەوەیان لەگەڵ دەکات لەسەر ئەو كردەوانەی ئەنجامیان داوە بەرانبەرتان.