+ -

عن صهيب بن سنان الرومي رضي الله عنه مرفوعا: «كان ملك فيمَن كان قَبلَكم وكان له ساحِر فَلَمَّا كَبِرَ قال للمَلِكِ: إنِّي قد كَبِرْتُ فَابْعَثْ إلى غلامًا أُعَلِّمْهُ السِّحْر؛ فبعث إليه غلامًا يُعَلِّمُهُ، وَكانَ في طرِيقِهِ إِذَا سَلَكَ رَاهِبٌ، فَقَعدَ إليه وسَمِعَ كَلامَهُ فَأعْجَبَهُ، وكان إذا أتَى السَّاحِرَ، مَرَّ بالرَّاهبِ وَقَعَدَ إليه، فَإذَا أَتَى الساحر ضَرَبَهُ، فَشَكَا ذلِكَ إِلَى الرَّاهِب، فَقَالَ: إِذَا خَشِيتَ الساحر فَقُل: حَبَسَنِي أَهلِي، وَإذَا خَشِيتَ أهلَكَ فَقُل: حَبَسَنِي السَّاحِرُ . فَبَينَما هو عَلَى ذلِك إِذ أَتَى عَلَى دَابَّةٍ عَظِيمَةٍ قَد حَبَسَت النَّاسَ، فَقَال: اليومَ أعلَمُ السَّاحرُ أفضَلُ أم الرَّاهبُ أفضَل؟ فَأخَذَ حَجَرا، فَقَالَ: اللَّهُم إن كَانَ أمرُ الرَّاهِبِ أَحَبَّ إليكَ مِن أمرِ السَّاحِرِ فَاقتُل هذه الدّابَّة حَتَّى يَمضِي النَّاسُ، فَرَمَاهَا فَقَتَلَها ومَضَى النَّاسُ، فَأتَى الرَّاهبَ فَأَخبَرَهُ. فَقَالَ لَهُ الرَّاهبُ: أَي بُنَيَّ أَنتَ اليومَ أفضَل منِّي قَد بَلَغَ مِن أَمرِكَ مَا أَرَى، وَإنَّكَ سَتُبْتَلَى، فَإن ابتُلِيتَ فَلاَ تَدُلَّ عَلَيَّ؛ وَكانَ الغُلامُ يُبرِىءُ الأكمَهَ وَالأَبرصَ، ويُداوي النَّاس من سَائِرِ الأَدوَاء، فَسَمِعَ جَليس لِلملِكِ كَانَ قَد عَمِيَ، فأتاه بَهَدَايا كَثيرَة، فَقَالَ: مَا ها هُنَا لَكَ أَجمعُ إن أنتَ شَفَيتَنِي، فقال: إنّي لا أشْفِي أحَدًا إِنَّمَا يَشفِي اللهُ تَعَالَى، فَإن آمَنتَ بالله تَعَالَى دَعَوتُ اللهَ فَشفَاكَ، فَآمَنَ بالله تَعَالَى فَشفَاهُ اللهُ تَعَالَى، فَأَتَى المَلِكَ فَجَلسَ إليهِ كَما كَانَ يَجلِسُ، فَقَالَ لَهُ المَلِكُ: مَن رَدّ عليكَ بَصَرَكَ؟ قَالَ: رَبِّي، قَالَ: وَلَكَ رَب غَيري؟ قَالَ: رَبِّي وَرَبُّكَ اللهُ، فَأَخَذَهُ فَلَم يَزَل يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الغُلامِ، فَجيء بالغُلاَمِ، فَقَالَ لَهُ المَلِك: أيْ بُنَيَّ، قد بَلَغَ مِن سِحرِك مَا تُبْرىء الأكمَهَ وَالأَبْرَصَ وتَفعل وتَفعل؟! فَقَالَ: إنِّي لا أَشفي أحَدًا، إِنَّمَا يَشفِي الله تَعَالَى. فَأَخَذَهُ فَلَم يَزَل يُعَذِّبُهُ حَتَّى دَلَّ عَلَى الرَّاهبِ؛ فَجِيء بالرَّاهبِ فَقيلَ لَهُ: ارجِع عن دينكَ، فَأَبى، فَدَعَا بِالمنشَار فَوُضِعَ المِنشارُ في مَفْرق رأسه، فَشَقَّهُ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ، ثُمَّ جِيءَ بِجَليسِ المَلِكِ فقيل لَهُ: ارجِع عن دِينِك، فَأَبَى، فَوضِعَ المِنشَارُ في مَفْرِق رَأسِه، فَشَقَّهُ بِهِ حَتَّى وَقَعَ شِقَّاهُ، ثُمَّ جِيءَ بالغُلاَمِ فقيلَ لَهُ: ارجِع عَن دِينكَ، فَأَبَى، فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَر مِن أصحَابه، فَقَالَ: اذهبوا بِه إِلى جَبَلِ كَذَا وَكَذَا فَاصعَدُوا بِهِ الجَبَل، فَإِذَا بَلَغتُم ذِرْوَتَهُ فَإِن رَجَعَ عَن دِينِهِ وَإلاَّ فَاطرَحُوهُ. فَذَهَبُوا بِهِ فَصَعِدُوا بِهِ الجَبَلَ، فَقَالَ: اللَّهُمَّ أكْفنيهم بِمَا شِئْتَ، فَرَجَفَ بهِمُ الجَبلُ فَسَقَطُوا، وَجاءَ يَمشي إِلَى المَلِكِ، فَقَالَ لَهُ المَلِكُ: مَا فَعَلَ أصْحَابُكَ؟ فَقَالَ: كَفَانِيهمُ الله تَعَالَى، فَدَفَعَهُ إِلَى نَفَر مِن أَصحَابِه فَقَالَ: اذهَبُوا بِهِ فاحمِلُوهُ في قُرْقُورٍ وتَوَسَّطُوا بِهِ البَحر، فَإن رَجعَ عَن دِينِه وإِلاَّ فَاقْذِفُوه. فَذَهَبُوا بِهِ، فَقَالَ: اللَّهُمَّ اكْفِنيهم بمَا شِئتَ، فانكَفَأَت بِهمُ السَّفينةُ فَغَرِقُوا، وَجَاء يمشي إِلَى المَلِكِ. فقال له الملِك: ما فعلَ أصحابك؟ فَقَالَ: كَفَانيهمُ الله تَعَالَى. فَقَالَ لِلمَلِكِ: إنَّكَ لست بقاتلي حتى تفعل ما آمُرُكَ به. قَالَ: ما هو؟ قَالَ: تجمع الناس في صعيد واحد وتَصْلبني على جِذع، ثم خُذ سهمًا من كِنَانَتي، ثم ضَعِ السهم في كَبدِ القوس ثم قل: بسم الله رب الغلام، ثم ارْمِني، فإنَّكَ إِذَا فَعَلت ذلك قَتَلتَني، فَجَمَعَ النَّاسَ في صَعيد واحد، وَصَلَبَهُ عَلَى جِذْع، ثُمَّ أَخَذَ سَهْمًا من كِنَانَتِهِ، ثم وضع السهم في كَبِدِ القوس، ثم قَالَ: بسم الله رب الغلام، ثم رَمَاهُ فَوقَعَ في صُدْغِهِ، فَوَضَعَ يَدَهُ في صُدْغِهِ فمات، فقال الناس: آمَنَّا بِرَبِّ الغُلامِ، فأتي المَلِكُ فقيلَ لَهُ: أَرَأَيْتَ مَا كنت تَحْذَرُ قَد والله نَزَلَ بكَ حَذَرُكَ، قد آمَنَ الناس. فأَمَرَ بِالأُخْدُودِ بأفْواهِ السِّكَكِ فَخُدَّتْ وأُضْرِمَ فيها النِّيرانُ وقال: من لم يَرْجِع عن دينه فأقحموه فيها، أو قيلَ لَهُ: اقتَحِم فَفَعَلُوا حَتَّى جَاءت امرأة ومعَها صَبيٌّ لها، فتَقَاعَسَت أن تَقَع فيها، فقال لها الغُلام: يا أمه اصبِري فإنَّكِ َعلى الحقِّ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سوهەیبی کوڕی سینانى ڕومیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لەوانەی پێش ئێوە پادشایەك هەبوو، كه جادووگەرێكی هەبوو کاتێک جادووگەرەکە پیر بوو بە پادشای ووت: من بەتەمەن بووم مناڵێكم بۆ بنێره با فێرى جادووى بكەم، ئەویش منداڵێکى بۆ نارد تا فێرى بكات. له ڕێگاکەیدا (ڕێگای کوڕە منداڵەکەدا) كه هاتوچۆى پێدا دەکرد، خواناسێکی گۆشەگير هەبوو کوڕە منداڵەکە لە لای دادەنیشت، وگوێى له قسەکانى ڕادەگرت وپێى خۆش بوو، جا کاتێک دەچوو بۆ لای جادووگەرەكە بە لای خواناسەکەدا دەڕۆیشت و لای دادەنیشت، و دوا دەکەوت لە چوون بۆ لای جادووگەرەكە، بۆیە (بەهۆی دواکەوتنەوە) جادووگەرەکە لێیدەدا، منداڵەکە سكاڵای ئەمەی لای خواناسەکە کرد، ئەویش ووتى: ئەگەر له جادووگەرەکە ترسای بڵێ: لە ماڵەوە دوایان خستم، کاتێکیش لە ماڵەوە ترسایت بڵێ جادووگەرەكە دوای خستم، لەکاتێکدا ئەو لەسەر ئەم حاڵه بەردەوام بوو ڕۆژێکیان ھات بەسەر ئاژەڵێکی دڕندەی زل که ڕێی له خەڵکی گرتبوو، ووتى: دەبێ ئەمڕۆ بزانم، ئایا جادووگەرەکە باشترە يان خواناسەكە؟ بەردێکی ھەڵگرت و ووتی: خوایه ئەگەر کردەوەى خواناسەكەت لا خۆشەویستتره له کردەوەکانى جادووگەرەکە، ئەم ئاژەڵە بکوژە تا خەڵکی دەربازیان بێت، بەردەکەی تێگرت و ئاژەڵەکەى کوشت و خەڵكەكە دەربازیان بوو، ئینجا ھات بۆلای خواناسەکە و ئەمەی بۆ باسکرد، کابرای خواناس پێی ووت: ئەی کوڕى خۆم، ئەمڕۆ تۆ لە من باشترى، كارت گەیشتۆتە ئەو ڕادەيەی كه من دەیبینم، دڵنیابه تۆ تووشى گیروگرفت دەبیت، ئینجا ئەگەر تووشی کێشە بوویت، هەواڵ سەبارەت بە من نەدەیت، ئەمە ومنداڵەکە وای لێهاتبوو کوێری زگماگ وبەڵەکی چاك دەكردەوە و دەرد و نەخۆشییەکانى دیکەیشی چارەسەر دەکرد، هاودەمێکی پاشا كه کوێر بوو ئەمەی بیست، به خەڵات و بەراتێكی زۆرەوە ھات بۆ لای، و ووتى: هەموو ئەم دياريە بۆ تۆ ئەگەر چاكم بکەیتەوە. ئەویش ووتی: خۆ من كەس چاك ناکەمەوە، بەڵکو ھەر تەنھا خوای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، ئەگەر تۆیش باوەڕ بە خوا بهێنیت، داوات بۆ دەکەم خوای گەوره چاكت بکاتەوە، ئەویش باوەڕی به خوا هێنا و خوای گەورە چاكى کردەوە، هاتەوە بۆ لای پادشا و لە لای دانیشت ھەروەك چۆن لەپێشدا دادەنیشت، پادشا پێى ووت: کێ چاوی پێدایتەوە؟ ووتی: پەروەردگارم، (پادشا) ووتى: بۆ پەرەردگارێکی ترت هەیە جگە لە من؟ ووتى: پەروەردگارى منیش و تۆیش ھەر خوایه. ئەویش گرتی و دەستى کرد به ئەشكەنجە دانى تاوەكو خەبەرى له منداڵەکە دا، ئینجا منداڵەکەیان هێنا، پادشا پێی ووت: کوڕە بچكۆلەی خۆم، له جادووگەريیدا گەیشتوویتە ئاستێك كه کوێر وبەڵەکى چاك دەکەیت، وئەوە وئەوە دەکەیت، (کوڕە منداڵەکە) ووتی: من كەس چاك ناکەمەوە، تەنھا ھەر خوای گەورە خەڵکی چاك دەکاتەوە، ئەویشى گرت و دەستى کرد به ئەشكەنجەدانى، تا (منداڵەکە) هەواڵی دا سەبارەت بە کابرای خواناس، خواناسەکەیش هێنرا پێی ووترا: له دينەكەت پاشگەز ببەرەوە، ئەویش ڕازی نەبوو، (پادشا) بانگى کرد هەڕەیەك هێنرا ولە بان سەری دانرا هەتا سەری کرا بە دوو کەرتەوە، پاشان هاودەمەکەی پادشا هێنرا، پێى ووترا: له دينەكەت پاشگەز ببەرەوە ئەویش ڕازى نەبوو، هەڕە لە بان سەری دانرا وسەری ئەویشی کرد بە دوو پارچەوە، ئینجا منداڵەکەیان هێنا و پێى ووترا له دينەكەت پاشگەز ببەرەوە، ئەمیش ڕازی نەبوو، دایه دەست كۆمەڵێك له پیاوەکانی و ووتی بیبەن بۆ شاخێک و لەوێ سەریبخەن بۆ سەر شاخەکە، كه گەیشتنە لوتكەکەی، ئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوە باشە، ئەگەر نا فڕێيبدەنە خوارەوە، ئەوانیش بردیان و به شاخەکەدا سەريان خست، (منداڵەکە) ووتی: خوایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له كۆڵبکەرەوە. شاخەکە کەوتە لەرزین ئەوان کەوتنه خوارەوە، ئەمیش هاتەوە بۆ لای پادشا، پادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان کرد؟ ووتى: خوا له كۆڵمى كردنەوە، ئەویش دایەوە دەست چەند کەسێکی دیکه له پیاوەکانی و ووتى: بیبەن له بەلەمێکدا هەڵیبگرن تا دەگەنە ناوەڕاستى دەریاکە، ئەگەر له دینەکەی پاشگەز بوویەوه باشە ئەگەر نا فڕێیبدەنە ناوى، ئەوانیش بردیان، ئەویش ووتى: خوایه چۆن دەتەوێت ئەمانەم له كۆڵبكەرەوە، بەلەمەکە قڵپ بوویەوە و هەموو نوقم بوون و ئەویش (پاش ئەوەى دەربازی بوو) هاتەوە بۆ لای پادشا، پادشا پێى ووت: هاوەڵەکانت چییان لێهات؟ ووتى: خوا له كۆڵمى کردنەوە، ئینجا به پادشای ووت: تۆ ناتوانیت من بکوژیت، هەتا چیت پێدەڵێم ئەوه دەكەيت، ووتى: ئەوە چییە؟ ووتى: خەڵکی هەموو لە يەك گۆڕەپاندا كۆ بکەرەوە و بم بەستە به دارخورمایەکەوە، پاشان تيرێك له تیردانەکەم دەربھێنە، وتیرەکە بخەرە ناو جەرگەی کەوانەکەوە و پاشان بڵێ: به ناوى خوای پەروەردگارى منداڵەکە و دوای ئەوە تیرەکەم تێبگره، ئەگەر تۆ ئەمەت کرد، ئیتر دەمكوژیت، ئەویش هەموو خەڵکی لە يەك خاکدا كۆكردەوە و لەسەر لقی دارخورماکە منداڵەکەى بەستەوە، وپاشان تیرێکی له تيردانەکەی هەڵگرت، وخستیه ناوجەرگەی كەوانەکەوە، و ووتى: بە ناوی خوا، پەروەردگارى منداڵەکە، تیرەکەی تێگرت، بەر لایەکی سەری (لاجانگى) کەوت، دەستى نايە سەر شوێنى تيرەکە ومرد، خەڵکی هەموو ووتیان باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەکە، باوەڕمان هێنا به پەروەردگارى منداڵەكه، باوەڕمان هێنا بە پەروەردگارى منداڵەکە، پیاوێک ھات بۆ لای پادشا و پێی ووت: ئايا دەزانیت ئەوەی لێى دەترسایت سوێند بە خوا ئەمڕۆ ڕوویدا، خەڵكی تازە باوەڕیان هێنا، ئەویش فەرمانى دەرکرد به چاڵکردن (لەغەم لێدان)، لەسەر كوچە و كۆڵانەكان چاڵکرا (لەغەم لێدرا) و ئاگریان تێدا كرایەوە و (پادشاکە) ووتى: ھەركەسێک له دینەکەی پاشگەز نەبوویەوه بیسوتێن تيايدا، يان پێى بووترێت خۆتی تێ فڕێبده، ئەوانیش وايان کرد، هەتاوەكو تەنانەت ژنێك ھات منداڵێكى خۆی پێ بوو، سڵى کرد وترسا لەوەی خۆی تێ فڕێدا، منداڵەکەی پێی ووت: دایه ئارام بگره، چونكە بەڕاستى تۆ لەسەر هەقی».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە چیرۆکێکی سەیری تێدایە: ئەویش ئەوەیە پاشایەک لەوانەی پێشوودا ساحیرێکی هەبوو وەکو ڕاوێژکاری خۆی داینابوو؛ بۆ ئەوەى بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاریبهێنێت، ئەمیش دەریدەخات کە ئەم پادشایە کەسێکی سەرکوتکەر وستەمکارە ودەیەوێت خەڵکی بکات بە کۆیلەى خۆی، کاتێک ساحیرەکە تەمەنی گەورە بوو بە پادشاکەی ووت: من تەمەنم گەورە بوو کوڕێکی منداڵێکم بۆ بنێرە بۆ ئەوەى فێری سیحری بکەم، کوڕێکی منداڵی هەڵبژارد چونکە زوو فێر دەبن وتەمەنیان زۆر ماوە وشتیان لە بیر ناچێتەوە بە ئاسانی، بەڵام خواى گەورە خێری ویست بۆ ئەو کوڕە منداڵەى کە هەڵبژێردرا، ڕۆژێکیان غوڵامەکە -کوڕە منداڵەکە- بە لای خواناسێکدا تێپەڕی کە خەریکی خودا پەرستی بوو، وگوێی بۆ گرت وقسەکانى بە لاوە جوان بوو، چونکە کەسی خواپەرست تەنها قسەی خێر وچاکە دەکات، لەوەیە خواناسێکی زانا بێت بەڵام لایەنی خودا پەرستیەکەى زیاترە بۆیە بە خواناس -ڕاهیب- ناودەبرێت، ئەگەر منداڵەکە لە ماڵەوە دەربچووایە دەهات بۆ لای خواناسەکە ودوا دەکەوت لە ڕۆیشتن بۆ لای ساحیرەکە، وساحیرەکە لێی دەدا، بۆچی دوا دەکەویت؟ وغوڵامەکە سکاڵای ئەمەى هێنا بۆ لای خواناسەکە بۆ ئەوەى ڕێنموێنی بکات بۆ شتێک بۆ ئەوەى بەهۆیەوە ڕزگاری ببێت، ئەویش ووتی: ئەگەر چوویت بۆ لای ساحیرەکە وترسایت لەوەى سزات بدات بڵێ: ماڵەوە دوایان خستم، وئەگەر گەڕایتەوە بۆ ماڵەوە بڵێ: ساحیرەکە دوای خستم؛ بۆ ئەوەى ڕزگارت ببێت، خواناسەکە -خوداش زاناترە- دەزانێت کە ئەمە درۆیە بەڵام لەوەیە پێی وابێت کە ئەم درۆیە خراپەکەى کەمترە لە خراپەی سزاکان بۆ سەر منداڵەکە، یان مەبەستی تەوریە کردن بوو، وغوڵامەکەش ئەمەى ئەنجامدا ودەهات بۆ لای خواناسەکە ولێی دەیبیست وپاشان دەچوو بۆ لای ساحیرەکە، وئەگەر لای ماڵەوە یان لای ساحیرەکە دوا بکەوتایە ئەو قسەی دەکرد کە خواناسەکە پێی ووت، جارێکیان غوڵامەکە بە لای شێرێکی گەورە تێپەڕی کە ڕێی لە خەڵکی دەگرت ونەیان دەتوانى لە ترسی شێرەکە تێپەڕ ببن، بۆیە منداڵەکە ویستی تاقیکردنەوەیەک بکات؛ ئایا خواناسەکە ڕاست دەکات یان ساحیرەکە، بۆیە بەردێکی گرتە دەست وداواى لە خواى گەورە کرد کە ئەگەر خواناسەکە ڕاست دەکات ئەوا بەم بەردە ئەو ئاژەڵە بمرێت، بۆیە بەردەکەى فڕێدا وئاژەڵەکەی کوشت، وخەڵکی تێپەڕ بوون، وغوڵامەکە زانی کە خواناسەکە باشە وڕاست دەکات ولەسەر خێرە نەک ساحیرەکە، وئەم ڕووداوەى بۆ خواناسەکە گێڕایەوە، وئەویش پێی ووت: تۆ ئەمڕۆ لە من باشتری، گەیشتوویتە بەو پلەیەى کە دەیبینم وتۆ تووشی تاقیکردنەوە دەبیت وئەگەر تووش بوویت ئەوا باسی من نەکەیت لە لای ئەوان، ومنداڵەکە کوێری زگماگی وبەڵەکى وزۆر نەخۆشی تری چاکدەکردەوە بە ئیزنی خواى گەورە، هاودەمێکی پاشا کە زۆر جار لە لای دادەنیشت کوێر بوو، ودیاریەکی زۆری بۆ غوڵامەکە هێنا وپێی ووت: ئەم هەموو دیارەیە بۆ تۆ ئەگەر شیفام بدەیت، ومنداڵەکە ووتی: من شیفای کەس نادەم، خواى گەورە شیفا دەدات، ئەگەر باوەڕ بە خودا بهێنیت ئەوا نزا دەکەم کە خواى گەورە شیفات بدات، وپیاوەکەش ئیمانی هێنا وخودا شیفای دا، وباوەڕی بە خودا هێنا وکوفری بە پەرستنی پادشاکە دەکرد؛ هێنرا بۆ لای پاشا وداوای لێکرد کە پەشیمان بێتەوە لە دینەکەى بەڵام پیاوە ئیماندارەکە ڕەتی کردەوە، وپاشان منداڵەکە وخواناسەکەش هێنران وهەموویان ڕەتیان کردەوە پەشیمان ببنەوە لە دینەکەیان، بۆیە بە هەڕە لە تەوقی سەری پیاوەکە وخواناسەکەوە لاشەیان کرا بە دوو لەتەوە، بەڵام منداڵەکەیان نەکوشت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مرۆڤ پێویستە لە پێناو خواى گەورە ئارام بگرێت لەسەر دینداری ئەگەر هەرچیەکی بەسەردا هات، پاشان پاشا بە پیاوەکانى ووت: بیبەن بۆ سەر لوتکەی شاخێک ئەگەر پەشیمان بووەوە لە دینەکەى باشە ئەگەر نا ئەوا فڕێی بدەنە خوارەوە ومنداڵەکە ووتی: خودایە بە هەرشێوەیەک خۆت دەتەوێت لەناو ببە، وشاخەکە تووشی هەژاندن هات وپیاوەکان کەوتنە خوارەوە، ومنداڵەکە هات بۆ لای پادشا وپێی ووت: کوان هاوڕێکانت؟ ئەویش (منداڵەکە) ووتی: خواى گەورە لە ناوی بردن، وپاشان پاشا بە کۆمەڵێک پیاوی تری ووت: منداڵەکە ببەن بۆ ناو بەلەمێک لە ناوەڕاستی دەریادا ئەگەر پەشیمان بووەوە لە دینەکەى باشە ئەگەر نا ئەوا فڕێی بدەنە نێو دەریاکەوە، وبردیان ومنداڵەکەى ووتی: خودایە بە هەرشێوەیەک خۆت دەتەوێت لەناو ببە، وبەلەمەکە هەڵگەڕا وئەوان نقووم بوون، ومنداڵەکە گەڕایەوە بۆ لای پاشا، وپێی ووت: کوان هاوڕێکانت؟ ئەویش (منداڵەکە) ووتی: خواى گەورە لە ناوی بردن، وبە پاشای ووت: ناتوانیت من بکوژیت هەتاوەکو ئەوەى من پێت دەڵێم دەبێت جێبەجێی بکەیت، پاشا ووتی: چییە؟ منداڵەکە ووتی: خەڵکی هەموو کۆ بکەیتەوە لە یەک شوێندا و لەسەر دارێک بمبەستەرەوە، وپاشان تیرێک ببە لە تیردانەکەم کە تیرەکانمی تێدا دادەنێم، وتیرەکە بخەرە ناوەڕاستی کەوانەکەوە وپاشان بڵێ: بەناوى خودا پەروەردگاری ئەم منداڵە، وپاشان تیرەکە بوەشێنە، ئەگەر وا بکەیت ئەوا دەمکوژیت، بۆیە پاشا هەموو خەڵکی کۆ کردەوە لە یەک شوێندا ومنداڵەکەى لەسەر دارێک بەستەوە وتیرێکی هێنا لە تیردانى منداڵەکە، وتیرەکەى خستە نێو کەوانەکەوە و ووتی: بەناوى خودا پەروەردگاری ئەم منداڵە وهاویشتی وتیرەکە بە سەری منداڵەکە کەوت ومرد، خەڵکی ووتیان: باوەڕمان هێنا بە خواى منداڵەکە، وکۆمەڵێک لە پیاوانى هاتن بۆ لای پادشا و ووتیان: ئایا هەواڵت پێبدەین سەبارەت بە ئەوەى لێی دەترسایت؟ والله ئەوەى لێی دەترسیایت ڕوویدا، وهەموو خەڵکی باوەڕیان هێنا، بۆیە پاشا فەرمانى کرد بەوەى چاڵ بکەن لە ڕێگاکاندا وئاگری تێدا بکەنەوە، وبە پیاوەکانى ووت: هەرکەسێک لە دینەکەى هەڵنەگەڕایەوە ئەوا فڕێی بدەنە نێو چاڵەکەوە، یان پێیان بڵێن: خۆت فڕە بدە نێو ئەو چاڵەوە، وئافرەتێک هات ومنداڵێکی لەگەڵدا بوو، ودوا کەوت لەوەى خۆی تێ فڕێبدات بەهۆی ڕەحمەتی بەرامبەر منداڵەکەى، بەڵام منداڵەکەى پێی ووت: ئەی دایە ئارام بگرە چونکە تۆ لەسەر هەقی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی فەڕەنسی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر