عن أَنَسَ بْنَ مَالِكٍ رضي الله عنه قال:
بينما نحن جلوس مع النبي صلى الله عليه وسلم في المسجد دخل رجل على جمل، فأناخه في المسجد ثم عقله، ثم قال لهم: أيكم محمد؟ والنبي صلى الله عليه وسلم متكئ بين ظهرانيهم، فقلنا: هذا الرجل الأبيض المتكئ. فقال له الرجل: يا ابن عبد المطلب فقال له النبي صلى الله عليه وسلم: «قد أجبتك». فقال الرجل للنبي صلى الله عليه وسلم: إني سائلك فمشدد عليك في المسألة، فلا تجد علي في نفسك؟ فقال: «سل عما بدا لك» فقال: أسألك بربك ورب من قبلك، آلله أرسلك إلى الناس كلهم؟ فقال: «اللهم نعم». قال: أنشدك بالله، آلله أمرك أن نصلي الصلوات الخمس في اليوم والليلة؟ قال: «اللهم نعم». قال: أنشدك بالله، آلله أمرك أن نصوم هذا الشهر من السنة؟ قال: «اللهم نعم». قال: أنشدك بالله، آلله أمرك أن تأخذ هذه الصدقة من أغنيائنا فتقسمها على فقرائنا؟ فقال النبي صلى الله عليه وسلم: «اللهم نعم». فقال الرجل: آمنت بما جئت به، وأنا رسول من ورائي من قومي، وأنا ضمام بن ثعلبة أخو بني سعد بن بكر.

[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا پاڵی دابووەوە -پشتی بە قۆڵی بەستبوو لەدانیشتندا-، ووتمان: ئەم پیاوە سپی پێستەیە کە لەسەر قۆڵی پاڵکەوتووە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زەمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعد بەنی بەکر.

صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەنەسی کوڕی مالیک -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەکات : کاتێک هاوەڵان دانیشتبوون لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مزگەوتدا پیاوێک هاتە ژوورەوە لەسەر وشترێک، وشترەکەى لەسەر زەوی دانا پاشان بەستیەوە، پاشان پرسیاری لێیان کرد: کامتان موحەمەدە؟ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێوانیاندا پاڵی دابووەوە، ووتمان: ئەو پیاوە سپیەیە کە پاڵی داوەتەوە، پیاوەکە ووتی: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: گوێم لێتە، پرسیار بکە وەڵامت دەدەمەوە. پیاوەکە بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم- : دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە لێم توڕە مەبە. مەبەستی ئەوەیە بەهۆی پرسیارەکانمانە ناڕەحەت وبێزار مەبە، فەرمووی: چیت دەوێت پرسیار بکە، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ئەم سوێندخواردنەى بۆ جەختکردنەوە لەسەر ڕاستگۆیی، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا ؟ -مەبەستی پێنج نوێژە فەرزەکەیە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ -مەبەستی مانگى ڕەمەزانە-، فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان ودابەشی بکەیت بەسەر هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: سوێند بە الله بەڵێ، زەمام مسوڵمان بوو، و ووتی بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەو بانگەوازى قەومەکەى دەکات بۆ ئیسلام ومسوڵمان بوون، پاشان خۆی ناساند کە ئەو زەمامی کوڕی سەعلەبەیە (ضمام بن ثعلبة) لە بەنی سەعد بەنی بەکرە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سادەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونکە پیاوەکە نەیتوانى جیاوازى بکات لەنێوان ئەو وهاوەڵانی.
  2. ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وبەرکاهێنانى شێوازى جوان لە وەڵامدانەوەی پرسیارکار، وجوانی لە وەڵامدانەوە هۆکارە بۆ قبوڵبوونی بانگەوازی.
  3. ڕێگەپێدراوە وەسفی کەسێک بکرێت بە ڕەنگی پێستی وەکو ڕەش وسوور، یان باڵای کورتی ودرێژی، وهتد لەم وەسفانە کە مەبەست لێی عەیبدار کردن نیە، ئەگەر کەسەکە پێی ناخۆش نەبێت.
  4. ڕێگەپێدراوە کافر بێتە ناو مزگەوت ئەگەر بۆ پێویستیەک بێت.
  5. لە فەرموودەکەدا باسی حەج کردنی نەکرد چونکە لەوەیە لە کاتی هاتنی ئەو پیاوە هێشتا فەرز نەکرابێت.
  6. بەپەرۆشی هاوەڵان لەسەر بانگەوازى کردنی خەڵکی؛ دەستبەجێ کە مسوڵمان بوو بەپەرۆش بوو لەسەر ئەوەى بانگەوازى قەومەکەى بکات بۆ مسوڵمان بوون.
پۆلێنکردنەکان
زیاتر