عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«كُلُّ أُمَّتِي يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ إِلَّا مَنْ أَبَى»، قَالُوا: يَا رَسُولَ اللهِ، وَمَنْ يَأْبَى؟ قَالَ: «مَنْ أَطَاعَنِي دَخَلَ الْجَنَّةَ، وَمَنْ عَصَانِي فَقَدْ أَبَى».

[صحيح] - [رواه البخاري] - [صحيح البخاري: 7280]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەموو ئومەتەکەم دەچنە بەهەشتەوە جگە لەو کەسەی سەرپێچی بکات ونەیەوێت». ووتیان: کێ هەیە سەرپێچی بکات ونەیەوێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوەی گوێڕایەڵی من بکات دەچێتە بەهەشتەوە، ئەوەی پێچەوانەی فەرمانەکانی من کردەوە بکات؛ ئەوا سەرپێچی کردووە ونایەوێت بچێتە بەهەشتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری گێڕاویەتیەوە] - [صحيح البخاري - 7280]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە هەموو ئومەتەکەى دەچێتە بەهەشتەوە مەگەر ئەوانەى نەیانەوێت !
هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- ووتیان: ئایا کێ نایەوێت ئەی پێغەمبەری خودا ؟!
وەڵامی دانەوە -صلى اللە علیە وسلم-: هەرکەسێک شوێنکەوتوو وگوێڕایەڵی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەى سەرپێچی بکات وملکەچی شەریعەت نەبێت ئەوا نایەوێت بچێتە بەهەشتەوە بەهۆی کردەوە خراپەکانی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو گوێڕایەڵیکردنی خواى گەورە وایە، وسەرپێچیکردنیشی بەهەمان شێوە.
  2. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوونە بەهەشت واجب دەکات، وسەرپێچیکردنی فەرمانەکانى چوونە دۆزەخ واجب دەکات.
  3. موژدەیە بۆ ئەوانەى گوێڕایەڵی فەرمانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەن لەم ئومەتە؛ هەموویان دەچنە بەهەشتەوە، جگە لەئەوانەیان کە سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى دەکەن.
  4. ڕەحمەت وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر ئومەتەکەى، و بەپەرۆشبوونی لەسەر ئەوەی هیدایەت وەربگرن.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (67)
زیاتر