عن ابنِ عُمَرَ رضي الله عنهما ، قال: كُنَّا على عَهْدِ رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم نَأْكُلُ ونحنُ نَمْشِي، ونَشْرَبُ ونحنُ قِيَامٌ.
[صحيح] - [رواه الترمذي وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

کردەوەى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بەڵگەیە لەسەر ئەوەى خواردنەوە بە پێوە دروستە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەم کردەوەیان، بەڵام باشتر وایە مرۆڤ لە کاتی خواردن وخواردنەوەدا دابنیشێت؛ چونکە ئەمە سونەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە زۆربەى حاڵەتەکاندا کە هاتووە، سەبارەت بە خواردنەوە بە پێوە هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لێکردووە، بەڵام ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى نەهی کردنەکە بۆ حەرامبوون نییە، بەڵکو خواردن وخواردنەوە بە پێوەى پێچەوانەى باشترینە: واتا باشتر وکامڵتر ئەوەیە مرۆڤ بە دانیشتنەوە خواردن وخواردنەوە بخوات، وئەگەر بە پێوە خواردن وخواردنەوە بخوات بە تایبەت لە کاتی پێویستدا ئاساییە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر