لیستی فەرموودەکان

خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی غوڵام، ناوی خودا بهێنە (بڵێ: بسم الله)، و بەدەستی ڕاستت بخۆ، ولە پێشی خۆتەوە بخۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان خواردنی خوارد ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخوات، وئەگەر خواردنەوەی خواردەوە ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بەدەستی چەپی خواردنی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەرگیز ڕەخنەی لە خواردن نەدەگرت، ئەگەر حەزی لێبوایە دەیخوارد، وئەگەر حەزی لێنەبوایە وازی لێدەهێنا
عربي الإنجليزية الأوردية
من بە پاڵدانەوەوە خواردن ناخۆم
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە هەناسەدان لە ناو پەرداخدا، یان لە فووکردن بە ناویدا
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر هەریەکێکتان خۆراکی خوارد؛ ئەوا با دەستی خاوێن نەکاتەوە (نەیشوات) هەتاوەکو (پەنجەکانى) دەلێسێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر خواردنەوەیەک سەرخۆشت بکات حەرامە
عربي الإنجليزية الأوردية
حەرامکردنی ئارەق (مەی) دابەزی لە کاتێکدا لە پێنج شت (مەی) دروستدەکرا لە: ترێ، وخورما، وهەنگوین، وگەنم، وجۆ
عربي الإنجليزية الأوردية
شەیتان لە خواردنێک دەخوات ئەگەر ناوی خودا لەسەر ئەو خواردنە نەهێندرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر تەنها ناوی خودای بهێنایە؛ ئەوا بەشی هەمووتانی دەکرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێکەوە کۆ ببنەوە لەسەر خواردنەکەتان، وناوى خوداى لەسەر بهێنن؛ بۆئەوەى بەرەکەت بە ئێوە ببەخشرێت تێیدا
عربي الإنجليزية الأوردية
دووان مەبەن، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە بردنی دووان لە یەک کاتدا، پاشان فەرمووی: مەگەر کەسێک ڕوخسەت لە براکەی وەربگرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەم پیاوە شوێنی ئێمە کەوت، ئەگەر ویستت مۆڵەتی ڕوخسەتی پێبدە، وئەگەر ویستت دەگەڕێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە سێ پەنجە خواردنی دەخوارد، وئەگەر خواردنی تەواو بکردایە پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی ئاو دەهێنێت بۆ کۆمەڵێک؛ دەبێت کۆتا کەس بێت کە دەیخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاومی زەمزەمم هێنا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خواردیەوە لەکاتێکدا بە پێوە بوو
عربي الإنجليزية الأوردية
لە سەردەمی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ڕێکردنەوە خواردنمان دەخوارد، و (ئاو وشلەکانی ترمان) دەخواردەوە کاتێک بە پێوە بووین
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ یەکێک لە ئێوە؛ بە پێوە خواردنەوە نەخواتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
هیچ یەکێک لە ئێوە خواردنەوە نەخواتەوە، ئەوەى لە بیری چوو؛ با بڕشێتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی گۆزە یان کوندە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە خواردنەوە لە دەمی کوندەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە فووکردن بە نێو خواردنەوەدا
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خواردنەوەیەکی بۆ هێندرا ولێی خواردەوە، ولە لای ڕاستیەوە کوڕە منداڵێک هەبوو
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
خۆراکی دوو کەس؛ بەشی سێ کەس دەکات، وخۆراکی سێ کەس؛ بەشی چوار کەس دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
دەفرەکان دابپۆشن ،کوندەکان ببەستنەوە، ودەرگاکان دابخەن، وڕۆشناییەکان بکوژێننەوە؛ شەیتان کوندەکان ناکاتەوە، ودەرگا ناکاتەوە، و(سەری) دەفرە داپۆشراوەکان لانادات
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە لێسینەوەى پەنجەکان ودەوری، وفەرمووی: ئێوە نازانن لە چی بەشێکیدا بەرەکەت هەیە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر یەکێکتان بانگهێشت کرا بۆ وەلیمە؛ دەبێت ئامادە بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
خراپترین خواردن خواردنی ئەو وەلیمەیەیە کە دەوڵەمەندەکانى بۆ بانگهێشت دەکرێت، و واز لە هەژارەکان دەهێندرێت، وهەرکەسێک وەڵامی داوەتکردنەکە نەداتەوە؛ ئەوا سەرپێچی فەرمانى خودا وپێغەمبەرەکەى کردووە -صلى اللە علیە وسلم
عربي الإنجليزية الأوردية
بەرەکەت وپیرۆزی دادەبەزێتە نێو ناوەڕاستی خواردن، بۆیە لە لێوارەکانیەوە بیخۆن، ولە ناوەڕاستیەوە مەیخۆن
عربي الإنجليزية الأوردية