عن سلمة بن الأكوع رضي الله عنه : أن رجلا أكَلَ عند رسول الله صلى الله عليه وسلم بشماله، فقال: «كُلْ بيمينك» قال: لا أستطيع. قال: «لا استطَعْتَ» ما مَنَعَهُ إلا الكِبْر فما رَفَعَهَا إلى فِيهِ.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەلەمەی کوڕی ئەکوەعەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- خواردنی دەخوارد بە دەستی چەپی، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ»، ئەویش ووتی: ناتوانم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «دەتتوانی»، هیچ شتێک وای لێ نەکرد کە گوێڕایەڵی نەکات جگە لە خۆبەگەورەزانین نەبێت، بۆیە دەستی بەرز نەکردەوە بۆ دەمی.
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە لووتبەرزیەوە بە دەستی چەپ نانی دەخوارد، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرموو: «بە دەستی ڕاستت بخۆ»، بۆیە بە سەرکەشیەوە (عینادیەوە) ووتی: ناتوانم، وئەو لەم قسەیەدا ڕاستی نەکرد، بۆیە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- نزای لێی کرد، وفەرمووی: «دەتتوانی»، بۆیە نەیتوانی دەستی بەرز بکاتەوە بۆ دەمی، چونکە دەستی تووشی گۆجی (شەلەل) بوو بە هۆی نزاکەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، وبە هۆی خۆبەگەورەزانینی بەرامبەر فەرمانی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگااااااالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر