عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «مَن دَعَا إلى هُدى، كَان لَه مِنَ الأَجر مِثل أُجُور مَن تَبِعَه، لاَ يَنقُصُ ذلك مِن أُجُورِهِم شَيئًا، ومَنْ دَعَا إلى ضَلاَلَة، كان عَلَيه مِن الإِثْم مِثل آثَامِ مَن تَبِعَه، لاَ يَنقُصُ ذلك مِن آثَامِهِم شَيْئًا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن، وئەمەش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن، وئەمەش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە)، ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک: واتە بۆ خەڵکی ڕوون بکاتەوە وبانگیان بکات ئەنجامدانى ئەم چاکەکارییە، وەکو ئەوەى بڵێت: نوێژی چێشتەنگاو (الضحى) وشەونوێژ ئەنجام بدەن وڕوونی بکاتەوە کە سونەتن وباسی فەزڵ وپاداشت وچۆنیەتیان بکات؛ ولە پاش ئەمە خەڵکی گوێڕایەڵی بکەن ونوێژی چێشتەنگاو یان شەو نوێژ ئەنجام بدەن، ئەوا ئەو پاداشتەی بۆ ئەو کەسانە دەنووسرێت کە نوێژی چێشتەنگاو یان شەو نوێژ ئەنجام دەدەن بۆ ئەم بانگخوازەش دەنووسرێت چونکە ئەو هۆکار بووە بۆ ئەنجامدانی ئەم کردەوە چاکانەیە، وبەهەمان شێوە بۆ سەرجەم کردەوە چاکەکانى تر، وفەزڵی خواى گەورە زۆر فراوانە. (وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە) واتە: بانگەشە بۆ گوناهـ وتاوان بکات وەکو: گۆرانی وڕیبا وجگە لەمانە لە حەرامکراوەکان، هەر مرۆڤێک گوێڕایەڵی بکات وحەرامکراوەکان ئەنجامبدات بە هۆی بانگەشەی ئەوەوە ئەوا خراپەی ئەو کەسانەى ئەم تاوانە ئەنجامدەدەن بۆ بانگکەرەکەش دەنووسرێت بە بێ ئەوەى هیچ لە تاوانى ئەوان کەم بکاتەوە چونکە ئەم هۆکار بووە بۆ ئەنجامدانى تاوان. بانگەوازى بۆ چاکەکاری وبانگەوازى بۆ خراپەکاری بە قسە دەبێت، وەکو ئەوەى بڵێت: ئاوا دەکەم و ئاوا دەکەم، وبە کردەوەیش دەبێت بە تایبەت لە لایەن کەسێکە کە خەڵکی چاوی لێبکەن وکەسێکی دیار بێت، ئەگەر هەر کردەوەیەک بکات وەکو ئەوە وایە بانگەشەی خەڵکی کردبێت بۆ ئەو کردەوەیە، بۆیە خەڵکی ئەو دەکەن بە بەڵگە بۆ کردەوەکانیان یان قسەکانیان، ودەڵێن: فڵان کەس ئەو شتەی کرد بۆیە دروستە یان فڵان کەس ئەو شتەی نەکرد بۆیە دروست نیە، وبەو شێوەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر