عن عائشة رضي الله عنها قالت: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : "من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو رد " وفي رواية " مَن عَمِلَ عملًا ليس عليه أمرُنا فهو رَدٌّ".
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی کردەوەیەک (پەرستنێک) دابهێنێت لەم فەرمانەی ئێمە (واتە: لەم ئاینەی ئێمە) کە تێیدا نەبێت؛ ئەوا ئەو کردەوە داهێنراوە -ئەو بیدعەیە- ڕەت دەکرێتەوە». ولە ریوایەتێک تردا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت (لە دینی ئێمە نەبێت)؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەتدەکرێتەوە».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هەر قسە وکردەوەیەک لە هەموو ڕووەکانیەوە بە گوێرەی شەریعەت نەبێت بە شێوەیەک کە بەڵگە وبنچینە نەبێت لە سەر ئەو قسە یان ئەو کردەوەیە ئەوا ڕەتدەکرێتەوە وقبوڵ ناکرێت وتەنها دەگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، واته هیچ پاداشتێک لە سەر ئەنجامدانی وەرناگرێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بڕیاری فەرمانڕەوا (حاکم) یان هەر زانایەک ناوەڕۆکی ئەو فەرمان وبڕیارە ناگۆڕێت کە لە شەریعەتدا هاتووە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (فەرمان وبڕیاری ئێمەی لە سەر نەبێت) ومەبەست لە فەرمان وبڕیار: ئاینی ئیسلامە، واتە: کردەوەیەک کە بڕیار وفەرمانی ئاینی ئیسلامی لە سەر نەبێت ئەوا ڕەت دەکرێتەوە.
  2. ئاینی ئیسلام بنیات نراوە لە سەر شەریعەتەکەی.
  3. هەموو بیدعە بیرباوەڕی (عەقیدەیی) وکردەوەییەکان پوچەڵ وبەتاڵن، وەکو بیدعەی تعطیل (پەکخستن) وئیرجاء (بیدعەی مورجیئەکان) وئینکار کردنی قەدەر وتەکفیرکردن بە تاوانەکان وپەرستنە بیدعییەکان.
  4. ئاین بە ڕا وبۆچوون وبەباش زانینی فڵان کەس نییە.
  5. ئاماژەکردنە بۆ تەواوی وکامڵ بوونی ئاینی ئیسلام.
  6. ڕەتدانەوەی هەموو بیدعە وداهێنراوێک لە شەریعەتدا، ولە ریوایەتی دووەمدا: فەرمانکراوە بە وازهێنان لە هەموو بیدعە وداهێنراوێک جا چ کەسەکە خۆی دایهێنا بێت یان ئەنجامی بدات کە پێش ئەو کەسێکی تر دایهێناوە.
  7. پوچەڵ بوونەوەی هەموو ئەو گرێبەستانەی کە نەهییان لێکراوە، وپوچ بوونەوە وحەرام بوونی هەموو ئەو بەرهەمانەی کە بەهۆی ئەم گرێبەستە نەهیلێکراوانەوە بەدەست دەهێنرێت.
  8. نەهی کردن هۆکارە وبڕیارە لە سەر پوچەڵبوونەوەی ئەو کردەوەیە، چونکە ئەو شتەی نەهی لێکرا بێت لە فەرمانی نەهی کردنی ئاین نەبێت پێویستە ئەو نەهی کردنە ڕەت بکرێتەوە، ولەوانەش نەهی کردنی خوو ونەریت هەندێک کۆمەڵگا کە پێچەوانەی شەریعەتە بۆیە نابێت گوێڕایەڵی بکرێت وپێویستە ڕەت بکرێتەوە.
زیاتر