پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

ھەرکەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت (لە دینی ئێمە نەبێت)؛ ئەوا ئەو کردەوەیە وەرناگیرێت وڕەتدەکرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە کردەوەی پێ دەکەن، وئەمەش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە قەد تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ڕێگایەکی چاکەکاری لە ئیسلامدا دابهێنێت؛ ئەوا پاداشتی ئەو چاکەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان چاکەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ پاداشتێک لە پاداشتەکانى ئەوان کەم بکات، وئەوەى ڕێگایەکی خراپەکاری دابهێنێت؛ ئەوا گوناهی ئەو خراپەکارییە وئەوانەى وەکو ئەو کردەوە بەهەمان خراپەکاری دەکەن بۆ ئەو دەبێت، بە بێ ئەوەى هیچ گوناهێک لە گوناهەکانى ئەوان کەم بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى لەسەرتان لێی دەترسم ئەوەیە پیاوێک قورئان بخوێنێت؛ هەتاوەکو ڕۆشنایی قورئانی پێوە دیار بێت وببێتە پشتیوان وسەرخەری ئیسلام، هەتاوەکو ئەم پیاوە حاڵی دەگۆڕێت بۆئەوەى خودا دەیەوێت، خۆی لە ئیسلام جیا دەکاتەوە وپشتی لێدەکات، وبە شمشێر هێرش دەکاتە سەر دراوسێکەی، وتۆمەتی شیرکی بۆ هەڵدەواسێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی