پۆلێنکردن:
+ -

عَنْ أَبِي مُحَمَّدٍ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ العَاصِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا يُؤْمِنُ أَحَدُكُمْ حَتَّى يَكُونَ هَوَاهُ تَبَعًا لِمَا جِئْتُ بِهِ».

[قال النووي: حديث صحيح] - [رويناه في كتاب الحجة بإسناد صحيح] - [الأربعون النووية: 41]
المزيــد ...

لە ئەبی موحەممەد عبداللە کوڕی عەمر کوڕی عاس -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم».

[قال النووي: حديث صحيح] - [رويناه في كتاب الحجة بإسناد صحيح] - [الأربعون النووية - 41]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ڕوونی کردۆتەوە کە مرۆڤ نابێتە باوەڕدارێکی کامڵ هەتاوەكو خۆشەویستییەکەی شوێنکەوتەی ئەوە دەبێت کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- پێی هاتووە؛ لە فەرمان و نەهی لێكراوەكان و جگە لە ئەوانیش، ئەوەی کە فەرمانی پێکردووە؛ خۆشیدەوێت، وئەوەی كە نەهی لێكردووە؛ ڕقی لێیەتی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەكە بنچینەیەكە سەبارەت بە ملكەچبوون بۆ شەریعەت وفەرمانبەرداربوونی.
  2. ئاگادارکردنەوەی مرۆڤ لەوەی ئەقڵ یان خوو ونەریت بکاتە دادوەر و بیخاتە پێش ئەوەی کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هێناویەتی، هەركەسێك وا بكات ئەوا باوەڕدار نییە.
  3. واجبێتی حوکم کردن بە شەریعەتی خواى گەورە لە هەموو شتێک، چونکە دەفەرموێت: «بە پێی ئەوە دەبێت كە پێی نێردراوم».
  4. ئیمان -باوەڕ- بە گوێڕایەڵی -پەرستن- زیاد دەكات، وبە سەرپێچی -تاوان- كەم دەكات.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی ئەمهەری غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی لیتوانی داری سڕبی تاجیكی كينيارواندی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئورومی كانادی الولوف ئازەری ئۆزبەكی ئۆكرانی الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
پۆلێنکردنەکان
زیاتر