لیستی فەرموودەکان

هیچ یەکێک لە ئێوە باوەڕ ناهێنێت (بە تەواوی) هەتاوەکو هەوا وئارەزووی بە پێی ئەو ئایینە دەبێت کە پێی هاتووم
عربي الإنجليزية الأوردية
لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان
عربي الإنجليزية الأوردية
نەوەى ئادەم بەشی خۆی لە زینا کردنی لەسەر نووسراوە، وخۆ لادان لێیان نییە وئەنجامیان دەدات: چاوەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە نەزەر کردن، وگوێیەکان زینا دەکەن وزیناکەیان بریتیە لە گوێگرتن، وزمان زینا دەکات وزیناکەی بریتیە لە قسەکردن، ودەست زیناکەی بریتیە بەریەککەوتن، وپێ زیناکەى بریتیە لە هەنگاوەکان، ودڵ حەز دەکات وهیوا دەخوازێت، ودامێن ئەمانە بە ڕاست دەخاتەوە یان بە درۆیان دەخاتەوە
عربي الإنجليزية الأوردية
فێری زانست مەبن بۆئەوەى شانازی پێوە بکەن لە لای زانایان، ونە بۆئەوەى مشتومڕی پێوە بکەن لەگەڵ نەفامەکان
عربي الإنجليزية الأوردية
خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئەوانەت بینی کە شوێنی -ئەو ئایەتانە دەکەون- کە ڕوون نین -لە قورئاندا-، ئەوانەن کە خواى گەورە ناویانی هێناوە (کە لایانداوە لە هەق وڕاستی)؛ بۆیە ئاگادار بن لێیان
عربي الإنجليزية الأوردية
چۆن حەسیر تەڵ تەڵ دەچنرێ؛ ئاوا فیتنەكانیش چین لە دوای چین دەچەقنە لای دڵ
عربي الإنجليزية الإندونيسية
نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت
عربي الإنجليزية الأوردية