+ -

عن أسامة بن زيد رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال:
«مَا تَرَكْتُ بَعْدِي فِتْنَةً أَضَرَّ عَلَى الرِّجَالِ مِنَ النِّسَاءِ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 5096]
المزيــد ...

لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 5096]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات لەپاش خۆی هیچ تاقیکردنەوەیەکی جێنەهێشتووە کە زیانی هەبێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان ؛ ئەگەر لە کەسە نزیکەکانى بێت وپابەندی ئیسلام نەبێت ئەوا پیاوەکەش وردەوردە شوێنی دەکەوێت لەپێچەوانەکردنی شەریعەت، وئەگەر بیانی بێت ئەوا بەتێکەڵبوون و بەتەنها بوون لەگەڵی تووشی فیتنە وخراپە دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی ئورومی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبە مسوڵمان ئاگادار بێت لە فیتنەى ئافرەتان، وهەموو ڕێگا ودەرگاکانى فیتنە و وروژاندنی دابخات.
  2. دەبێت ئیماندار تەوەکول وپشتبەستنی تەنها بە خواى گەورە بێت، وهانا بۆ ئەو زاتە ببات بۆئەوەى بیپارێزێت لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان.
زیاتر