عَنْ المِقْدَامِ بْنِ مَعْدِي كَرِبَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَا مَلأَ آدَمِيٌّ وِعَاءً شَرًّا مِنْ بَطْنٍ، بِحَسْبِ ابْنِ آدَمَ أَكَلاَتٌ يُقِمْنَ صُلْبَهُ، فَإِنْ كَانَ لَا مَحَالَةَ، فَثُلُثٌ لِطَعَامِهِ، وَثُلُثٌ لِشَرَابِهِ، وَثُلُثٌ لِنَفَسِهِ».
[صحيح] - [رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه] - [الأربعون النووية: 47]
المزيــد ...
ولە میقدام کوڕی مەعدی کەریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«نەوەی ئادەم هیچ دەفرێکی پڕ نەکردووەتەوە شەڕتر وخراپتر لە سكی، بەسە بۆ نەوەى ئادەم چەند پاروویەک بۆئەوەى پشتی ڕێک بوەستێنن، ئەگەر ئەوە تێپەڕێندرا ئەوا با سێیەکی بۆ خواردن، وسێیەکی بۆ خواردنەوە، وسێیەکی بۆ هەناسەدان بێت».
[صەحیحە] - [رواه الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه] - [الأربعون النووية - 47]
پێغەمبەری ئازیزمان -صلی الله علیه وسلم- ڕێنماییمان دەکات بۆ بنچینەیەك لە بنچینەكانی پزیشکی، كە بریتییە لە خۆپارێزی کە مرۆڤ تەندروستی خۆی پێ دەپارێزێت، ئەویش کەمکردنەوەی خواردنە، بەڵکو بە ئەندازەیەک بخوات کە برسێتییەکەی بشکێنێت و بەهێزی بکات بۆ کارە پێویستەکانی، خراپترین دەفر کە پڕ بکرێت سکە، لە سەرەنجامی تێربوونەوە ئەو نەخۆشییە کوشندانە پەیدا دەبن كە لە ژماردن نایەن؛ لە ئێستا و داهاتوودا، لە ناوەوە و دەرەوەدا. پاشان پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمووی: ئەگەر مرۆڤ پێی خۆش بوو تێر بخوات، با خواردنەکە بە ئەندازەی سێیەکی (گەدەی) بێت، و سێیەکی تر بۆ خواردنەوە، و سێیەکی كۆتایی بۆ هەناسەدان بێت، بۆئەوەی تووشی تەنگی و زیان نەبێت، و تەمبەڵ نەبێت لەئاست جێبەجێکردنی ئەوەی کە خودا واجبی كردووە لە کاروباری ئاین و دونیایدا.