عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «ما نهيتكم عنه فاجتنبوه، وما أمرتكم به فأْتُوا منه ما استطعتم، فإنما أَهلَكَ الذين من قبلكم كثرةُ مسائلهم واختلافهم على أنبيائهم».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو شتانەی کە نەهیم لێتان کردووە لە سەر ئەنجامدانی؛ ئەوا ئەنجامی مەدەن، وئەو شتانەی فەرمانم پێکردوون؛ ئەوا بە گوێرەی تواناتان ئەنجامی بدەن، ئەو شتەی کە بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەی پێش ئێوە بریتی بوو لە زۆری پرسیارکردن وناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنوێنی ئەوەی کردووین کە ئەگەر نەهی لێکردین لە ئەنجامدانی کردەوەیەک ئەوا دەستبەجێ پێویستە وازی لێبهێنین ولێی دووربکەوینەوە وئەگەر فەرمانی کردەوەیەکی پێکردین ئەوا پێویستە جێبەجێی بکەین بە گوێرەی توانامان. وپاشان ئاگاداری کردینەوە کە وەکو ئومەتەکانی پێشووتر نەبین كاتێک پرسیاری زۆریان کرد لە پێغەمبەرانیان وناکۆک بوون بەرامبەریان ئەمە بووە هۆی ئەوەی خوای گەورە سزایان بدات بە هەموو جۆرەکانی سزا وەکو تیاچوون وکاول بوون بۆیە پێویستە ئێمە وەکو ئەوان نەبین بۆ ئەوەی تیا نەچین هەروەکو چۆن ئەوان تیاچوون.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرماندان بە ئەنجامدانی فەرمانپێکراوەکان، وفەرماندان بە خۆپاراستن لە ئەنجامدانی نەهی لێکراوەکان.
  2. نەهی کردن ڕێگەدان نیە بە ئەنجامدانی تەنانەت ئەگەر شتێکی کەمیش بێت لەو کردەوە نەهی لێکراوە، وفەرمانکردن بەستراوەتەوە بە تواناوە، چونکە وازهێنان لە نەهی لێکراوەکان دەتوانرێت ئەنجامبدرێت چونکە پێویستی بە بەکارهێنانی توانا نییە، بەڵام فەرمانکردنەکان بە ئەنجامدانی کردەوەکان پێویستی بەکارهێنانی توانایە بۆ ئەنجامدانی کردەوە فەرمانپێکراوەکە.
  3. سەبارەت بە نەهی کردن لە زۆر پرسیارکردن زانایان کردوویانەتە دوو بەشەوە: یەکەم: ئەگەر پرسیارکردنێک بێت سەبارەت بە فێربوونی ئاینی ئیسلامەوە ئەوا ئەمەیان شتێکی فەرمان پێکراوە وئەمەش لە جۆری پرسیارکردنەکانی هاوەڵانە، ودووەم: پرسیارکردن کە مەبەست لێی زیادەڕۆیی وهێنانی بارگرانی وقورسایی بێت ئەوا ئەمەیانە کە نەهی لێکراوە.
  4. ئاگادار کردنەوەی ئومەت لە سەرپێچیکردنی پێغەمبەرەکەی -صلى اللە علیە وسلم-، هەروەکو چۆن لە ئومەتەکانی پێشووتر ڕوویدا.
  5. نەهی لێکراو کەم وزۆریشی دەگرێتەوە، چونکە واتای دوورکەوتنەوە جێبەجێ نابێت بە بێ دوورکەوتنەوە لە کەمی وزۆری، بۆ نمونە: نەهی لێمان کردووە لە ڕیبا (سوو) ئەمە کەمی وزۆری دەگرێتەوە.
  6. وازهێنان لەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی ئەنجامدانی حەرام، چونکە ئەمە واتای دوورکەوتنەوەیە.
  7. مرۆڤ توانا وقودرەتی هەیە لە سەر ئەنجامدانی کردەوەکان، چونکە خوای گەورە دەفەرموێت: (مَا استَطَعْتُمْ)، واتە (ئەوەندەی دەتوانن وپێتان دەکرێت)، بۆیە ئەمەش وەڵامێکە بۆ جەبریەکان کە دەڵێن: مرۆڤ هیچ توانایەکی نییە، چونکە زۆرلێکراوە (مەجبورە) لە سەر ئەنجامدانی کردەوەکان، هەتا دەڵێن: ئەگەر مرۆڤ دەستی بجوڵێنێت لە کاتی قسەکردندا ئەوا ئەو جوڵەی دەستەی بە توانای خۆی نیە بەڵکو زۆرلێکراوە (مەجبورە). هیچ گومانێک نیە لەوەی کە ئەم قسانەی کە ئەوان دەیکەن هەمووی پوچە وبەتاڵە وهۆکارە بۆ خراپەی زۆر وگومڕابوون.
  8. نابێت مرۆڤ کاتێک فەرمانێکی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەبیستێت بڵێت: واجبە یان موستەحەبە -سونەتە-؟ بەهۆی ئەوەی کە دەفەرموێت: (ئەنجامی بدەن بە گوێرەی تواناتان)، بەڵکو دەستبەجێ بە پێی توانا جێبەجێبکرێت وبیری نەکرێت لە سونەت و واجب بوونی ئەو کردەوەیە.
  9. ئەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردووە یان نەهی لێکردووە بەشێکن لە شەریعەت، ئەگەر لە قورئان بوونیان هەبێت یان نا، بۆیە پێویستە گوێڕایەڵی فەرمانپێکراوەکان ونەهی لێکراوەکانی سونەتیش بکرێت لە گەڵ قورئان.
  10. زۆر پرسیارکردن هۆکاری تیاچوونە بە تایبەت لەو بابەتانەی کە ناتوانرێت لێی تێبگەین وەکو بابەتە نەبینراوەکان (غەیبیاتەکان) وناوەکانی خوای گەورە وسیفاتەکانی، وحاڵ وڕووداوەکانی ڕۆژی قیامەت، وبۆیە زۆرپرسیار مەکە چونکە هۆکاری تیاچوونە، ولە زیادەڕەوی کردن وقووڵبوونەوەیە.
  11. ئومەتەکانی پێشووتر تیاچوون بە هۆی زۆر پرسیار کردنیان، وتیاچوون بە هۆی زۆر ناکۆکیان بەرامبەر پێغەمبەرەکانیان.
زیاتر