+ -

عَنْ أُمِّ عَطِيَّةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ:
نُهِينَا عَنِ اتِّبَاعِ الجَنَائِزِ، وَلَمْ يُعْزَمْ عَلَيْنَا.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 1278]
المزيــد ...

لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 1278]

شیکردنەوە

ئوم عەتیەی ئەنساڕی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لەوەی ئافرەتان شوێنی جەنازە بكەون، چونكە لەوەیە تووشی فیتنە بن یان بەهۆیانەوە خەڵكی تر تووشی فیتنە بن، هەروەها ئارامگرتنیان كەمە، پاشان ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- ڕایگەیاند كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جەختی نەكردۆتەوە لە قەدەغە كردن وەكو جەختكردنەوەی لەسەر نەهی لێكراوەكانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە ئافرەتان لە شوێنکەوتنی جەنازە، ونەهیەکەش گشتییە؛ نەهی كردن لە شوێنكەوتنی جەنازە ئەم خاڵانە دەگرێتەوە: لەکاتی ئامادەکردنی جەنازەکە، ونوێژکردن لەسەری، هەتاوەکو دەبرێت بۆ گۆڕستان ودەنێژرێت.
  2. هۆکاری نەهی كردن لە ئافرەتان ئەوەیە کە ئارامگر نین لەسەر ئەو دیمەنە ناخۆش وکاریگەرانە؛ لەوەیە ناڕەزایی وتوڕەیی وایان لێدەربکەوێت کە پێچەوانەى ئارامگرتنە کەواجبە لەسەر موسوڵمانان.
  3. ئەسڵ وبنەما لە نەهی کردندا بۆ حەرامبوونە بەڵام ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- وا تێگەیشت بەهۆی ئەوەى باسکراوە لەگەڵ حاڵەتەکەدا کە ئەم نەهی کردنە لە شوێنکەوتنی جەنازە جەختی لەسەر نەکراوەتەوە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە بە توندی نەهی كراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە لەلایەن ئافرەتانەوە زیاتر لەوەى لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر