لیستی فەرموودەکان

ئەوەی حەج ئەنجام بدات، وقسەی خراپ وناڕەوا نەکات (نزیک نەبێتەوە لە خێزانی بەچێژوەرگرتن)، وتاوان وگوناهـ ئەنجام نەدات ئەوا دەگەڕێتەوە (لە حەج کردنەکەى) وەکو ئەو ڕۆژەی لە دایك بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژ ئەنجامدان دروست نییە کاتێک خواردن ئامادە بێت یان کاتێک کەسێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بە هاوڕێکەت ووت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا ئیمام وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەی پوچ وبەتاڵت وتووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فیترەت لە پێنج شتدایە: خەتەنەکردن، وبەر تاشین، وبڕینی سمێڵ، وبڕینی نینۆکەکان، ولابردنی مووی بن باڵەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سمێڵ کورت بکەنەوە وڕیش بهێڵنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرتووە، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بە بێ ئەوەی بیری بڕوات بۆ شتێکی تر کە پەیوەندی بە نوێژەکە نەبێت، ئەوا لێخۆشبوونی بۆ هەیە لە هەموو تاوانەکانی پێشووتر
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
قورسترین نوێژ لەسەر دوو ڕووەکان (مونافیقەکان) نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر ئەوانە بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵیان گەورەیە، ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت وپاشان فەرمان بکەم بە کەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێک ببەم بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەی نوێژی بە کۆمەڵ (نوێژی جەماعەت) نابن، بڕۆم ماڵەکانیان بە ئاگر بەسەریاندا بسوتێنم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر تووشی ناپاک بوون (دەستنوێژ شکان - الحدث) بوو؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێنج نوێژەکە، و ھەینی بۆ ھەینی، و ڕەمەزان بۆ رەمەزان، ھەموویان دەبنە ھۆی سڕینەوەی تاوان وگوناھەکانی نێوانیان، ئەگەر ھاتوو مرۆڤی موسڵمان خۆی بەدوور گرت لە تاوانە گەورەکان
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی مانگی ڕەمەزان بە ڕۆژوو بێت بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی شەونوێژ ئەنجامبدات لە شەوی قەدردا بە باوەڕ وئیمانەوە وبە داواکردنی پاداشت لە لایەن خوداوە؛ ئەوا خوای گەورە لە هەموو تاوانەکانی پێشووی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جوێن بە مردووەکان مەدەن، چونکە ئەوان گەیشتن بەو کردەوانەی کە ئەنجامیاندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک نوێژی بەیانی بکات؛ ئەوا لە ژێر پاراستنی خودایە، بۆیە نابێت هیچ کەسێک ئازاری ئەو کەسە بدات، هەرکەسێک ئازاری بدات؛ ئەوا توڕەیی خوای گەورە دەیگرێتەوە ولە سەر ڕووی فڕێی دەداتە ئاگری دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خێرکردن هیچ شتێک لە داهات کەم ناکاتەوە، وبەندە بە لێخۆشبوون شکۆی زیاتر بەرز دەبێتەوە، وهەر کەسێک لە بەر خوای گەورە سادە بێت؛ ئەوا خوای گەورە بەرزی دەکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورە دەفەرموێت: ئەی نەوەی ئادەم ببەخشە؛ پێت دەبەخشرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش هەموو نوێژێک کە سەلامی دەدایەوە، دەیفەرموو: ( لا إله إلا الله وحده لا شريكَ له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه، له النِّعمة وله الفضل، وله الثَّناء الحَسَن، لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين ولو كَرِه الكافرون )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی واز لە نوێژی عەسر بهێنێت؛ ئەوا کردەوەکانی پوچەڵ دەبێتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت؛ ئەوا هەموو گوناهەکان لە لاشەیدا دەردەچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژ مەکەن بەرامبەر قەبرەکان، ولە سەریان دامەنیشن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوانە خەڵکانێکن ئەگەر بەندە وپیاوی چاک وساڵح لە ناویاندا بمرێت، لە سەر قەبرەکەی شوێنی پەرستن دروست دەکەن (مزگەوت دروست دەکەن)، وئەو وێنانە لەو شوێنانەدا دادەنێن، ئەوانە خراپترین بوونەوەرن لای خوای گەورە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لە سەر ناوچاوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد، وهەردوو دەست، وهەردوو ئەژنۆکان، وسەرە پەنجەکانی هەردوو پێ، وفەرمانم پێکراوە جلەکان وقژم کۆ نەکەمەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دووسوجدەکەدا دەیفەرموو: ( اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی تەواو بکردایە (سەلامی بدایەتەوە) سێ جار (أستغفر الله)ی دەکرد، ودەیفەرموو: ( اللهم أنت السلام ومنك السلام، تباركت يا ذا الجلال والإكرام )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێی دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوورەوە بوو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی -صلى اللە علیە وسلم-: کەواتە وەڵامی بدەرەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر هەریەکێکتان بۆ نوێژ هات بۆ نوێژ وبینی ئیمام لە سەر حاڵەتێکی دیاریکراوە؛ ئەوا دەبێت ئەویش حاڵەتی خۆی هاوشێوەی حاڵەتی ئیمام لێبکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پەیمانپێدراوێک بکوژێت؛ ئەوا بۆنی بەهەشت ناکات، ئەگەرچی بۆنی بەهەشتیش دەکرێت لە دووری چل ساڵەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاینی ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەستنوێژگرتن نیوەی ئیمانە، و (ووتنی) -الحمد لله- تەرازووەکان پڕ دەکات، و (ووتنی) -سبحان الله- نێوان ئاسمانەکان وزەوی پڕ دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بێگومان (ئەو سنوورەی وەستاوە) لەنێوان مرۆڤ -و- كوفر وشیرك ؛ وازهێنانە لەنوێژكردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەنجامدانی عومرەیەک لە ڕەمەزاندا وەکو ئەنجامدانی حەجێکە لە گەڵ مندا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو ڕەمەزانێکدا دە ڕۆژ ئیعتیکافی دەکرد، بەڵام ئەو ساڵەی کە گیانی سپارد بۆ ماوەی بیست ڕۆژ ئیعتیکافی کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێک کە تاوان وڕیای تێدا نەبێت]
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئافرەتێک لە هەندێک لە هەڵمەتەکانی ڕزگارکردن (غەزاکان) بە کوژراوەیی دۆزرایەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی بجەنگێت وکوشتار بکات بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت ئەمە لە پێناو خودایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر گوێتان لە بانگدەر بوو، گوێبگرن بزانن چی دەڵێت، ئێوەش ھەمان شت بڵێنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم لە سەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابکەنم، فەرمووی: وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون، ومەسحی لەسەریان کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، و ووتی: تووشی حەیز (سووڕی مانگانە) دەبم لە جگە لە کاتی عادەتی ئاسایی خۆم، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ فەرمووی: نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە خوێنی لێوە دەردەچێت، بەڵام بە گوێرەی ڕۆژەکانی عادەتت واز لە نوێژکردن بهێنە، وپاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان لە نیشانەی کامڵی نوێژ کردنە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر یەکێک لە ئێوە دەستنوێژی گرت ئەوا با ئاو بکاتە نێو لوتیەوە وپاشان دەری بکات، وئەگەر بەردی بەکارهێنا بۆ خۆ پاککردنەوە؛ ئەوا با تاک بەکاربهێنێت، وئەگەر یەکێک لە ئێوە هەستا لە خەو؛ ئەوا با سێ جار دەستی بشوات پێش ئەوەی بیخاتە نێو تەشتەکەوە، چونکە یەکێک لە ئێوە نازانێت شەو دەستی لە کوێی بووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد: دوو ڕکات پێش نوێژی نیوەڕۆ ودوو ڕکات پاشی، ودوو ڕکات پاش نوێژی جومعە، ودوو ڕکات پاش نوێژی مەغریب، ودوو ڕکات پاش نوێژی عیشا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەو هەڵبستایە؛ ئەوا سیواکی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک سکاڵای هێنایە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە هەندێک شت دێتە خەیاڵیدا لە کاتی نوێژدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: با نوێژەکە جێنەهێڵێت هەتاوەکو دەنگێک دەبیستێت، یان بۆنێک دەکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر قامەت کرا بۆ نوێژ ولەو کاتەدا خواردنی شێوان ئامادە بوو؛ ئەوا بە خواردنی شێوان دەستپێبکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووم میزی کرد، ودەستنوێژی گرت، ومەسحی لەسەر خوفەکانی کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر کەسێکتان چووە سەرئاو بۆ میز یان پاشەڕۆ فڕێدان؛ ئەوا با پشت و ڕوو لە قیبلە نەکات، بەڵکو با ڕوو ڕۆژھەڵات یان ڕۆژئاوا بکات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لە کاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەر ئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە پەرداخەکە لە کاتی خواردنەوەدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە نوێژ کردن لە پاش نوێژی بەیانی هەتاوەکو خۆر دەردەچێت، ولە نوێژکردن لە پاش نوێژی عەسر هەتاوەکو خۆر ئاوا دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا ئەو کەسەی کە لە پێش ئیمامەوە سەری بەرز دەکاتەوە ناترسێت لەوەی کە خوای گەورە سەری وەکو سەری گوێ درێژ، یان شێوەی وەکو شێوەی گوێدرێژ لێبکات؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بە هەمان شێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزای: ( اللَّهُمَّ إني أعوذ بك من عذاب القبر، وعذاب النار، ومن فتنة الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ، ومن فتنة الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، دایک وباوکم بە فیدات بن، لە کاتی بێدەنگ بوونت لە نێوان تەکبیرکردن وخوێندنەوەدا: چی دەڵێیت؟ فەرمووی: دەڵێم: ( اللَّهُمَّ باعد بيني وبين خطاياي كما باعدت بين المشرق والمغرب. اللهم نَقِّنِي من خطاياي كما يُنَقَّى الثوب الأبيض من الدَّنَسِ. اللهم اغسلني من خطاياي بالماء والثَّلْجِ وَالْبَرَدِ )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە کاتی سوجدە بردندا ڕێک ببنەوە، وبا هیچ یەکێکتان باڵی ڕانەخاتە سەر زەوی وەکو باڵ ڕاخستنی سەگ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر سەگ لە پەرداخی یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە، ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزاى: «اللهم إني اعوذ بك من الخبث والخبائث»
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمان بە خەڵکی کرا کە دواین کرداریان لە ماڵی خوادا تەواف کردن بێت بە دەوری کەعبەدا، جگە بۆ ئەو ئافرەتانە نەبێت کە تووشی سووڕی مانگانە هاتوون
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئاوم دانا بۆ ئەوەی خۆی بشۆرێت پاش لەشگرانبوونی، ئاوی لە دەستی ڕاستیەوە خستە ناو دەستی چەپی دوو جار -یان سێ جار- پاشان دامێنی شۆرد، وپاشان دەستی دا بە زەویدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر خۆی بشۆردایە بە هۆی لەشگران بوونیەوە (غوسڵی بکردایە)، سەرەتا دەستی دەشۆرد پاشا دەستنوێژی دەکرد وەکو شێوازی دەستنوێژگرتن بۆ نوێژ پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
گۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانی کردن وکۆبوونەوە، وماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وسەلام کردنی ئێوە بە من دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک بوو مەزیم زۆر بوو، شەرمم کرد پرسیار لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بکەم بە هۆی ئەوەی کە کچەکەی هاوسەرمە، بۆیە داوام لە میقدادی کوڕی ئەسوەد کرد کە پرسیاری لێبکات، بۆیە فەرمووی: تەنها عەورەتی -دامێنی- دەشۆرێت، ودەستنوێژ دەگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر جلتان پۆشی، وئەگەر دەستنوێژتان گرت، ئەوا بە لای ڕاست دەست پێبکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پرسیارم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: چی کردەوەیەک خۆشەویستترینە لای خوای گەورە؟ فەرمووی: نوێژ کردن لە کاتی خۆی، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێتە سەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک ئامادەکاری بکات بۆ پشتگیری ڕزگاریکارێک (غازییەک) لە پێناو خوای گەورە؛ ئەوا ئەو کەسەش وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگاری کردنی (هەڵمەتی غەزای) ئەنجامدا بێت، وئەوەی پێویستی ماڵ ومنداڵی ڕزگاریکارێک جێبەجێ بکات لە سەر خێر؛ وەکو ئەوە وایە هەڵمەتی ڕزگارکردنی ئەنجامدا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سەیری عەمرو کوڕی ئەبی حەسەنم دەکرد کە پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد سەبارەت بە دەستنوێژی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای تەشتێک (سەتڵێک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا نازانیت کە ئیسلام هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وکۆچ کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە، وحەج کردن هەموو کردەوە خراپەکانی پێش خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەس بوو بۆت کە بە دەستەکانت تەنها ئەمە ئەنجام بدەیت، پاشان: یەک جار دەستی (ناو لەپەکانی) دا بە زەویدا، پاشان بە ناو لەپی چەپ پشتی دەستی ڕاستی سڕی (مەسح کرد)، وهەروەها دیوی سەرەوەی هەردوو دەستەکانی وڕووی (دەموچاوی) مەسح کرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیک وهاوەڵی تریان هەبووە کە دەستیان بە سونەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک کە خەریک بوو سەفەر بکات؛ پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کرد: کام جیهاد باشترینە؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: وتەیەکی هەق لە لای دەسەڵاتدارێکی ستەمکار
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بەیعەتم دا بە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە نوێژ ئەنجامدان، وزەکاتدان، وئامۆژگاری کردن بۆ هەموو مسوڵمانێک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت، پاشان ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: ( اللهم أعني على ذكرك، وشكرك، وحسن عبادتك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
تیاچوون وسزا بۆ (پاژنەی پێ) لە دۆزەخ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە تاریکایی شەودا نوێژی عیشای کرد، وعومەر دەرچوو، ووتی: نوێژ کردن، ئەی پێغەمبەری خودا، ئافرەتەکان ومنداڵەکان خەوتن، وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەرچوو وسەری تکەی ئاوی لێدەهات، وفەرمووی: ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە ئەنجامدانی نوێژی عیشا لەم کاتەدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خوای گەورەی بەرز وشکۆدار فەرمووی: هەموو کردەوەکانی نەوەی ئادەم بۆ خۆیەتی؛ جگە لە ڕۆژووگرتن نەبێت، بە دڵنیاییەوە بۆ منە ومن پاداشتی لە سەر دەدەمەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەستە نوێژی ویتر بکە ئەی عائیشە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نزای: ( اللَّهُمَّ إني أَعُوذ بِرِضَاك من سَخَطِك، وبِمُعَافَاتِكَ من عُقُوبَتِكَ، وأعُوذ بِك مِنْك، لا أُحْصِي ثَناءً عليك أنت كما أَثْنَيْتَ على نفسك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پرسیاری لێکرا: چی نوێژێک باشترینە؟ فەرمووی: زۆر وەستان لە کاتی نوێژدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بگەڕایەتەوە بۆ ماڵەکەى بە چی شتێک دەستی پێدەکرد؟ ووتی: بە سیواک کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوە پیاوێکە شەیتان میزی کردووەتە نێو گوێیەکانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دە شت لە فیترەتەوەن: کورتکردنەوەی سمێڵ، وڕیش هێشتنەوە، وسیواک کردن، وئاو ڕادانە ناو لووت، وبڕینی نینۆکەکان، وشۆردنی بورجومەکان، لابردنی مووی بن باڵ، ومووی بەر تاشین ،وتارات کردن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
کاتێک دەخەون شەیتان سێ گرێ دەدات لە پشتی سەری هەریەکێکتان، ولە کاتى بەستنی هەر گرێیەک دەڵێت: بخەوە شەوێکی درێژت لە پێشدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێک لەسەر لا دەدات (دەسڕێتەوە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە ڕەمەزاندا لە مانگەکانی تردا بەو شێوەیە نەبوو، ولە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا ئەو هەوڵ وکۆششە زۆرەی دەیکرد بۆ پەرستن لە شەوەکانی تر بە شێوەیە نەبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێمە سیواک وئاوی دەستنوێژمان ئامادە دەکرد بۆ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-، بۆیە خوای گەورە بە پێی ویستی خۆی هەڵی دەساند لە شەودا ، بۆیە سیواکی دەکرد، ودەستنوێژی دەگرت ونوێژی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەربەندەیەک پێیەکانى تووشی خۆڵ وتۆز بووبێت لە پێناو خوای گەورە ئەوا دۆزەخ بەری ناکەوێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو ئازارەی کە شەهید دەیچێژێت لە ئازاری کوشتن وەکو ئازاری یەکێک لە ئێوە وایە کە مێروولە دەیگەزێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی پارێزگاری لە ئەنجامدانی (نوێژی بەیانی ونوێژی عەسر -البردین-) بکات؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێم بڵێ ئەگەر بکوژرێم لە پێناو خوای گەورە، ئایا خوای گەورە لە گوناهەکانم خۆش دەبێت؟
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سەرەتای شەودا دەخەوت، ولە کۆتایی شەودا هەڵدەستا ونوێژی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەی ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هێشتا خەڵکی لەسەر خێرن؛ ئەگەر پەلە بکەن لە ڕۆژوو شکاندن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
با هیچ یەکێکتان ڕۆژی جومعە بە ڕۆژوو نەبێت، مەگەر لەگەڵی؛ ڕۆژێک لە پێشی یان ڕۆژێک لە پاشی بە ڕۆژوو بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئێمە دەمانبەخشی لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چوار گوێل لە خواردن، یان چوار گوێل لە جۆ، یان چوار گوێل لە کەشکەک، یان چوار گوێل لە مێوژ (کشمیش)، واتە: لە زەکاتی سەرفیترە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پارشێومان کرد لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان هەستا بۆ نوێژ کردن، ئەنەس ووتی: ووتم بە زەید: ماوەی نێوان بانگدان وپارشێو چەندێک بوو؟ ووتی: بە گوێرەی خوێندنی پەنجا ئایەت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیجرەت نیە لە پاش فەتح، بەڵام جیهاد ونیەتە، وئەگەر داواتان لێکرا بۆ دەرچوون بە پەلە بۆ گۆڕەپانی جەنگ ئەوا دەربچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان ئیعتیکافی دەکرد، هەتا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی لە پاش ئەو ئیعتیکافیان دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پارشێو بکەن چونکە پارشێوکردن بەرەکەت وپیرۆزی تێدایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ڕۆژووگرتن لە سەفەردا، ئەویش فەرمووی: ئەگەر ویستت بە ڕۆژوو بە، وئەگەر ویستت بیشکێنە (بە ڕۆژوو مەبە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێش ڕەمەزان بە ڕۆژێک یان دووان بە ڕۆژوو مەبن، مەگەر کەسێک نەبێت کە ڕۆژوویەکی دیاریکراوی دەگرت؛ ئەوا با بە ڕۆژوو بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (زەکاتی سەرفیترە)ی فەرز کرد لەسەر نێر ومێ وئازاد وکۆیلە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
حەڵاڵ نیە بۆ ئافرەتێک کە باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەبێت کە سەفەری شەو وڕۆژێک بکات وکەسێکی مەحرەمی لەگەڵدا نەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە ڕۆژووگرتنی دوو ڕۆژ، ولە دوو نوێژکردن ،ولە پۆشینی جۆرێک جل، ولە جۆرێک دانیشتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بە ڕۆژوو بێت وبە هۆی لە بیرچوونەوە بخوات یان بخواتەوە؛ ئەوا با ڕۆژووەکەی تەواو بکات (نەیشکێنێت)، چونکە ئەوە خوای گەورە ڕزقی خواردن وخواردنەوەی پێ بەخشیووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەم دوو ڕۆژە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە ڕۆژووگرتن تێیاندا: ڕۆژی شکاندنی ڕۆژووەکانتان (مەبەستی: یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە)، وڕۆژەکەی تر: لە قوربانیەکانتان دەخۆن (مەبەستی: ڕۆژەکانی جەژنی قوربانە)
عربي ئینگلیزی ئۆردی
(تەلبیە)ی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە بوو: ( لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لا شريك لك لَبَّيْكَ، إن الحمد والنعمة لك والملك، لا شريك لك )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خەلیلەکەم -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی سێ شتی پێکردم: ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک، ودوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاو، ونوێژی ویتر بکەم پێش خەوتن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان لە دە شەوی کۆتادا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوتی شەوی کۆتایی بە دوایدا بگەڕێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر شەو لەم ئاراستەیەوە هات، وڕۆژ لەم ئاراستەیەوە ئاوا بوو؛ ئەوا ڕۆژووگر ڕۆژووەکەی دەشکێنێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە زیودا کەمتر لە پێنج ئۆقیە زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە وشتردا کەمتر لە پێنج دانەیان زەکاتی تێدا واجب نابێت، ولە بەروبوومی دانەویڵە وکشتوکاڵیش کەمتر لە پێنج وسق زەکاتی تێدا واجب نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، من لە جاهیلیەتدا نەزرم کرد بەوەی کە شەوێک ئیعتیکاف بکەم لە مزگەوتی حەرامدا؟ فەرمووی: نەزرەکەت جێبەجێ بکە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر بینیتان ئەوا ڕۆژوو بگرن، وئەگەر بینیتان ئەوا ڕۆژوو بشکێنن، ئەگەر نادیار بوو لێتان ئەوا خەمڵاندنی بۆ بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک خێر وچاکەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژکردنی پیاوێک لەگەڵ کۆمەڵ (بە جەماعەت) پاداشتەکەی زیاترە لە نوێژکردنی لە دوکانەکەی یان ماڵەکەی بە بیست وچەند پلەیەک
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر شەونوێژی نەکردایە بەهۆی ئازار یان هەر شتێکی ترەوە؛ ئەوا لە ڕۆژدا دوانزە ڕکاتی دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەریئبوونی خۆی ڕاگەیاند لە: سالیقە وحالیقە وشاقە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با دوور بکەوێتەوە لێمان -یان با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، ولە خێزانەکانى دووردەکەوتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەو لە دۆزەخە، چوون سەیری بکەن، بینیان جلێکی دزیوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نمونەی پێنج نوێژەکە وەکو نمونەى ڕووبارێکی گەورەیە لە پێش دەرگای یەکێک لە ئێوە ڕێ بکات، وڕۆژانە پێنج جار خۆی تێدا بشوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە کاتی نوێژدا قسەمان دەکرد، یەکێکمان قسەی لەگەڵ هاوڕێکەى تەنیشتی دەکرد لە کاتی نوێژدا، هەتا ئەم ئایەتە دابەزى: {وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ}؛ بۆیە فەرمانمان پێکرا بە بێدەنگ بوون وقسە نەکردن لە کاتی نوێژدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار لە کاتی ڕکوع وسوجدە بردنیدا دەیفەرموو: ( سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ ربنا وبحمدك، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لي )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆرگیرا لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وکەسێکی نارد بۆ ئەوەى بانگ بکات: نوێژ دەکرێت بە کۆمەڵ (بە جەماعەت)، بۆیە کۆبوونەوە، وچووە پێشەوە، وتەکبیرەی کرد لە دوو ڕکاتدا: چوار جار ڕکوعی برد وچوار جار سوجدەی برد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
لە هەموو بەشەکانى شەو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی ویتری دەکرد، لە سەرەتای شەو، وناوەڕاستی شەو، وکۆتایی شەو، ولە کاتى سەحەر نوێژی ویتری تەواو دەکرد
عربي ئینگلیزی ئۆردی
فەرمان بە منداڵەکانتان بکەن بە نوێژکردن لە تەمەنی حەوت ساڵیدا، ولێیان بدەن لەسەر نوێژنەکردن لە تەمەنی دە ساڵیدا، وجێگاکانیان جیا بکەنەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خواى گەورە فێری کردین کە چۆن سەلام لە تۆ بکەین، ئەی چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ ئەویش فەرمووی: بڵێن: ( اللَّهُمَّ صَلِّ على محمد وعلى آل محمد؛ كما صَلَّيْتَ على إبراهيم، إنك حميد مجيد، و بَارِكْ على محمد وعلى آل محمد؛ كما باركت على إبراهيم، إنك حميد مجيد )
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە نوێژدا، لە هەموو ڕکاتێکدا (سورەتی الفاتحة) نەخوێنێت؛ ئەوا نوێژەکەى دروست نییە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى ڕۆژی جومعە خۆی بشوات وەکو خۆشۆردن بۆ پاکبوونەوە لە لەشگرانی، پاشان لە ماوەی یەکەم بچێت وەکو ئەوە وایە وشترێکی کردبێتە قوربانی، وئەوەى لە ماوەی دووەمدا بچێت وەکو ئەوە وایە مانگایەکی کردبێتە قوربانی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى بۆ نوێژی جومعە هات؛ ئەوا با خۆی بشوات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى ئامادەی جەنازە بێت ونوێژی لەسەر بکات؛ ئەوا قیراتێکی بۆ هەیە، وئەوەى ئامادە بێت هەتا لە گۆڕ دادەنرێت؛ ئەوا دوو قیراتی بۆ هەیە، ووترا: دوو قیرات چییە؟ فەرمووی: وەکو دوو چیای مەزن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان بێت بۆ نوێژی جومعە وبە جوانی وبێدەنگی گوێبگرێت لە وتارەکە؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى نێوان ئەم جومعەیە وئەوەى ڕابردوو وزیادەی سێ ڕۆژ، وئەوەى خۆی سەرقاڵ بکات لە کاتی وتارەکەدا؛ ئەوا قسە وکردەوەى پوچی ئەنجامداوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بەیانیان یان لە پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت؛ ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا، هەرکاتێک بەیانیان یان پاش بەتین بوونی خۆر بچێت بۆ مزگەوت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بە نێو مزگەوتەکانمان یان بازاڕەکانمان تێپەڕی و تیری پێبوو؛ ئەوا با دەستی سەری تیرەکان بگرێت نەبادا بەهۆیانەوە مسوڵمانێک ئازار بدات
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی پێغەمبەری خودا، چی کەسێک باشترینە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئیمام وتنی (ئامین)؛ ئەوا ئێمەش بڵێن (ئامین)، هەرکەسێک وتنی (ئامین)ەکەى لەگەڵ وتنی (ئامین)ی فریشتنەکان بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو تاوانەکانى پێشووی خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک خێرێک بکات بە ئەندازەی خورمایەک کە بە ڕێگایەکی حەڵاڵ ئەم خورمایە بەدەستهێنابێت، وخودا تەنها خێری پاک قبوڵ دەکات، خواى گەورە بە دەستی ڕاستی ئەم خێرە قبوڵ دەکات وبۆ خاوەنەکەى زۆری دەکات، هەروەکو چۆن یەکێکتان ئەسپێکی بچووکی بەخێو دەکات هەتا وەکو شاخێکی لێدێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەی گەنجان، هەرکەسێکتان توانى ئەوا با هاوسەرگیری بکات؛ چونکە ئەمە پارێزراوترە بۆ چاو ودامێن، وئەوەى ناتوانێت ئەوا با رۆژوو بگرێت؛ چونکە ڕۆژووگرتن قەڵغانە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر کەسێکتان بۆ خەڵکی پێشنوێژی کرد؛ ئەوا با نوێژەکە پوخت بکاتەوە چونکە کەسی لاواز ونەخۆش وخاوەن پێویستی ئامادەیە، وئەگەر کەسێکتان بە تەنها نوێژی کرد ئەوا با بە ویستی خۆی نوێژەکە درێژ بکاتەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر پیاوێکی بکردایەتە سەرکردەى سوپایەک یان مەفرەزەیەک؛ فەرمانى پێدەکرد بە تەقواى خواى گەورە وچاک مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو مسوڵمانانەى لەگەڵیدا دەردەچن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ڕۆژووگرتنی سێ ڕۆژ لە هەموو مانگێک وەکو ڕۆژووگرتنی هەموو ساڵەکە وایە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئيمام دانراوە بۆ ئەوەى شوێنی بکەوین، بۆیە پێچەوانەى ئەو کردەوە مەکەن، ئەگەر تەکبیرەی کرد؛ ئێوەش تەکبیرە بکەن، ئەگەر چوو بۆ ڕکوع؛ ئێوەش بچن بۆ ڕکوع، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)، بڵێن: (ربنا ولک الحمد)، وئەگەر چوو بۆ سوجدە؛ ئێوە بچن بۆ سوجدە، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن
عربي ئینگلیزی ئۆردی
جیاوازی لە نێوان ڕۆژووگرتنی ئێمە وڕۆژووگرتنی ئەهلی کتێب؛ خواردنی پارشێوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەخشندەترین کەس بوو لە نێو خەڵکیدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ مانگێک هێندەی مانگی شەعبان بە ڕۆژوو نەدەبوو
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک پێش خۆر دەرچوون وپیش خۆر ئاوا بوون نوێژ بکات؛ ئەوا ناچێتە دۆزەخەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر هەتا ساڵی داهاتوو لە ژیاندا بمێنم؛ ئەوا ڕۆژی نۆیەمیش بە ڕۆژوو دەبم
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی دەستنوێژ بگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەندێک زیکر هەیە هەرکەسێک بیانخوێنێت لە پاش هەموو نوێژێک؛ ئەوا بێبەش ودۆڕاو نابێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەوەى خواردنی ڕۆژووشکاندن ببەخشێت بە ڕۆژووگرێک؛ ئەوا هەمان پاداشتی ڕۆژووگرەکەی بۆ هەیە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک کاتێک گوێی لە بانگبێژ دەبێت، بڵێت: ( أشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شريك له وأنَّ محمداً عبده ورسولُه، رضيتُ بالله رباً وبمحمدٍ رسولاً وبالإسلام دِينا )، ئەوا خواى گەورە لە تاوانەکانى خۆش دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
مەدینە شوێنێکی پیرۆزە لە نێوان شاخەکانى عیر بۆ سەورە (ثورە)، هەرکەسێک شتێکی تێدا دابهێنێت -لە دیندا- (بیدعەیەک دابهێنێت)، یان داڵدەی بیدعەچیەک بدات؛ ئەوا نەفرەتی خودا وفریشتەکانى وهەموو خەڵکی لێبێت، خواى گەورە هیچ کردەوەیەکی فەرز وسونەتی لێ قبوڵ ناکات لە ڕۆژی قیامەتدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک فێری تیر هاویشتن بوو پاشان وازی لێهێنا؛ ئەوا ئەو کەسە لە ئێمە نییە، یان سەرپێچی کردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک بمرێت و نەجەنگا بێت لە پێناو خواى گەورە یان بیری لە جەنگان نەکردبێتەوە لە پێناو خواى گەورە؛ ئەوا لەسەر سیفەتێکی دووڕیی (نیفاق) مردووە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر خاوەنی زێڕ وزيوێك مافەکەى (زەکاتەکەی) نەدات له ڕۆژی قيامەتدا پلێتی ئاگرينى بۆ ئامادە دەكرێت كه له ئاگرى دۆزەخدا سوور کراوەتەوە، لاتەنیشت و نێوچاوان وپشتی پێ داخ دەکرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
خۆتان بپارێزن لە دۆزەخ ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هیچ ڕۆژێک نییە کە خودا بەندەکانى لە دۆزەخ ڕزگار بکات وەکو ڕۆژی عەرەفە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئاوی دەریا ئاوێکی پاکە وپاککەرەوەیە، ومردارەوە بووی دەریایش حەڵاڵە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر ئاو بە ئەندازەی دوو قولە بوو؛ ئەوا پیسی هەڵناگرێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێک لە دۆلکەیەک بخواتەوە کە لە ئاڵتون یان زیو دروستکرا بێت؛ لەڕاستیدا، لە ئاگری دۆزەخ هەڵدەقوڕێنێتە نێو سکیەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەرکەسێکتان لە خەو هەستا ودەستنوێژی گرت ئەوا با سێ جار ئاو ڕاداتە نێو لووتی ودەری بکات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەبێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت هەتا ئاوی ڕادایە نێو دەمی ودەری کرد، ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی ودەری کرد، ودەستی ڕاستی سێ جار ودەستەکەى تریشی سێ جار شۆرد، وبە دەستی دیسانەوە تەڕ کرد سەری مەسح کرد، وهەردوو پێیەکانى شۆرد هەتا پاکبوونەوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت، ودەستی تەڕ کرد ومەسحی کرد بەسەر پەرچەمیدا، وبە سەر مێزەرەکەى وخوفەکانى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەستنوێژی بگرتایە ئاوی ڕادەدا بە دەوری ئانیشکەکانى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
نوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر دەستنوێژی نەگرتبێت، ودەستنوێژی کەسێک دروست نییە ئەگەر ناوی خوداى نەهێنا بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
بگەڕێوە بە ڕێکی وجوانی دەستنوێژ بگرە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دەشۆرد بە ئاوێک کە بە ئەندازەی صاعێک بێت هەتا لەوەیە بە ئەندازەی پێنج مود بووایە، وبە یەک مود دەستنوێژی دەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
هەر مسوڵمانێک بە جوانی وڕێکی دەستنوێژ بگرێت، وپاشان هەڵسێت ودوو ڕکات نوێژ بکات، بە شێوەیەک سەرنجی دڵ وبیری لای نوێژەکە بێت؛ ئەوا چوونە بەهەشت بۆ ئەو کەسە مسۆگەر کراوە
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- مەسحی دەکردە سەر دیوی سەرەوەى خوفەکانى
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەگەر هەرکەسێکتان دەستنوێژی گرت وخوفەکانى لەپێکرد؛ ئەوا با مەسحیان بەسەردا بکات، ونوێژیان پێوە بکات ودایان نەکەنەێت مەگەر تووشی لەشگرانی بێت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماچی هەندێک لە خێزانەکانى کرد، پاشان دەرچوو بۆ نوێژکردن ودەستنوێژی نەگرت
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئایا هیچ شتێکی ترە جگە لە بەشێک لە خۆی
عربي ئینگلیزی ئۆردی
ئەمە وەسفی خێر وچاکەیتان کرد، بۆیە بەهەشتی بۆ مسۆگەر کرا، وئەوی تر وەسفی شەڕ وخراپەیتان کرد، بۆیە دۆزەخی بۆ مسۆگەر کرا، ئێوە شاهێدیدەری خودان لەسەر زەوی