+ -

عن أبي مَرْثَدٍ الغَنَوِيّ رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«لَا تَجْلِسُوا عَلَى الْقُبُورِ، وَلَا تُصَلُّوا إِلَيْهَا».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 972]
المزيــد ...

لە ئەبی مەرسەدی غەنەویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لەسەر گۆڕەکان دامەنیشن، وبەرامبەریان نوێژ مەکەن».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 972]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە دانیشتن لەسەر گۆڕەکان.
وهەروەها نەهی کردووە لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان، ئەمیش بەوەى گۆڕەکە لەئاراستەى قیبلەى نوێژخوێن بێت ؛ چونکە ئەمە هۆکارە بۆ هاوبەش وشیرک بڕیادار دان بۆ الله -سبحانە وتعالى-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی قیرغیزی نیپاڵی یوربایی لیتوانی داری سڕبی سۆماڵی تاجیكی كينيارواندی ڕۆمانی مەجەری چیكی الموري مالاگاشی ئیتاڵی كانادی الولوف البلغارية ئازەری ئۆكرانی الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە نوێژکردن لەنێو گۆڕستانەکان، یان لەنێو گۆڕەکان، یان لەبەرامبەریان، جگە لە نوێژی جەنازە نەبێت ؛ هەروەکو لە سونەتدا هاتووە.
  2. نەهی کردن لە نوێژکردن بەرامبەر گۆڕەکان ئەمیش بۆ داخستنی ئەو دەرگایەی ڕێگایە بۆ شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله.
  3. ئاینی ئیسلام نەهی کردووە لە زیادەڕەوی کردن لە گۆڕەکان ونەهی کردووە لە بێڕێزی کردن بەرامبەریان، بۆیە نابێت زیادەڕەوی وکورتڕەوی کردن هەبێت.
  4. ڕێز وپلەوپایەی مسوڵمان دەمێنێت تەنانەت لە پاش مردنیشی، وسەبارەت بە ئەمەش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (كسر عظم الميت كَكَسره حيًا)، واته: (شکاندنی ئێسکی مردوو وەکو شکاندنی وایە لە کاتی زیندوویەتیدا).
زیاتر