عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "مَنْ مات وهو يدعُو مِنْ دون الله نِدًّا دخَل النَّار".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە خوای گەورە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەیەدا هەواڵمان پێدەدات بەوەی ئەگەر کەسێک شتێک کە تایبەتە بە خودا وتەنها مافی خوای گەورەیە بدات بە یەکێکی تر وەکو بۆ نمونە لەم فەرموودەیەدا (پاڕانەوە) باسکراوە واتە لە کەس وشتێکی تر بپاڕێتەوە ئەوا شیرکی ئەنجامداوە وئەگەر ئەو کەسە لە سەر ئەم شیرکە بمرێت ئەوا چارەنووسی بۆ دۆزەخە.