عن عائشة أم المؤمنين وعبد الله بن عباس رضي الله عنهما قالا:
لَمَّا نَزَلَ بِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ طَفِقَ يَطْرَحُ خَمِيصَةً لَهُ عَلَى وَجْهِهِ، فَإِذَا اغْتَمَّ بِهَا كَشَفَهَا عَنْ وَجْهِهِ، فَقَالَ وَهُوَ كَذَلِكَ: «لَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى اليَهُودِ وَالنَّصَارَى، اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ» يُحَذِّرُ مَا صَنَعُوا.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 435]
المزيــد ...

لە عائیشە وعبد الله کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن:
كاتێك پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تووشی نەخۆشیە سەختەكە بوو ؛ پارچە قوماشێكی دا بەسەر ڕوویدا، ئەگەر تووشی هەناسە تەنگی بووایە ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا، لەسەر ئەم حاڵەتە ؛ فەرمووی: «نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان، گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت» ؛ هۆشداری دەدا لە ئەم كارەیان.

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 435]

شیکردنەوە

عائیشە وعبداللەی كوڕی عەباس -ڕەزایان خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكەن كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك لە كۆتا ساتەكانی ژیانیدا بوو ؛ پارچە قوماشێكی لەسەر ڕووی دادەنا، ئەگەر هەناسەی توند بووایە بەهۆی سەرەمەرگ ؛ لەسەر ڕووی لایدەدا. كاتێك لەم حاڵە سەختەدا بوو فەرمووی: نەفرەت ولەعنەتی خوای گەورە لە سەر جولەکە وگاورەکان و لەڕەحمەتی خۆی دووریان بخاتەوە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی مزگەوتیان لەسەر گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دروست دەكرد. ئەگەر بابەتەكە زۆر ترسناك نەبووایە ؛ لەم حاڵەتە سەختەدا باسی نەدەكرد، وهەروەها نەهی كردووە لە ئومەتەكەی ئەو كردەوەیە بكەن ؛ چونكە خۆشوبهاندنە بە جولەكە وگاوڕەكان، وهەروەها هۆكارە بۆ شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ خوای گەورە -عز وجل-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕێگرتن لەوەی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بکرێتە مزگەوت کە خەڵکی نوێژی تێدا بکەن بۆ خوای گەورە، چونکە ئەمە كردەوەیەكی حەرامە و هۆکارە بۆ شیرک وهاوبەش بڕیاردان بۆ پەروەردگار.
  2. زۆر گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە تەوحید (یەک خوا پەرستی) وترسانی لەوەی کە گۆڕەكەی بەگەورە دابنرێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی شیرك وهاوبەش بڕیاردان بۆ الله.
  3. نەفرەت کردن لە جولەکە وگاورەکان ؛ ڕێگەپێدراوە، وهەروەها نەفرەت كردن لە ئەوەی وەكو ئەوان بكات لە دروستکردنی بینا لەسەر گۆڕ وکردنی بە مزگەوت.
  4. دروستكردنی بینا لەسەر گۆڕەكان ؛ ڕێگای جولەكە وگاوڕەكانە، ولە فەرموودەكەدا ئاماژە كراوە بۆ نەهی كردن لەخۆچواندن پێیان.
  5. كەسێك لەلای یان لەبەرامبەر گۆڕ نوێژ بكات ؛ ئەوا ئەو گۆڕەی كردووە بە مزگەوت، ئەگەرچیش مزگەوتی لەسەر دروست نەكردبێـت.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (59)
زیاتر