عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه مرفوعاً: «إِنَّ مِنْ أَشَرِّ النَّاسِ عِندَ الله مَنزِلَةً يَومَ القِيَامَةِ الرَّجُلَ يُفضِي إِلَى المَرْأَةِ وَتُفْضِي إِلَيه، ثُمَّ يَنشُرُ سِرَّهَا».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین کەس لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو پیاوەیە کە دەچێـتە لای خێزانەکەى (جیماعی لەگەڵدا دەکات) پاشان نهێنیەکانى بڵاو دەکاتەوە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خراپترین بوونەوەر لای خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا کەسێکە ئەم جۆرە خیانەتە بکات، ئەویش ئەوەیە کە نهێنیەکانى ژیانی هاوسەرگیری ئاشکرا بکات بۆ خەڵکی لە کاتێکدا کە دەبێت تەنها ژن ومێرد پێی بزانن وکەسی تر پێی نەزانێت، وئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئاشکرا کردنی پەیوەندی سەرجێی وچێژوەرگرتن لە نێوان ژن ومێرددا و وەسفکردنی وردەکارییەکانی ئەو بابەتە بۆ خەڵکی تر حەرامە، وئەمیش هەرشتێک دەگرێتەوە بووترێت یان بکرێت لە لایەن ئافرەت یان پیاوەکەوە لە کاتی چێژ وەرگرتن وسەرجێی کردندا. وباسکردنی تەنها وشەی سەرجێی کردن (جیماع کردن) ئەگەر سوود وپێویستیەکی تێدا نەبێت ئەوا مەکروهە؛ چونکە پێچەوانەى ڕەوشتە، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەوەى باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بیت)، وئەگەر پێویست بوو باسی وشەی سەرجێی بکرێت ئەگەر سوودێکی تێدا هەبێت وەکو ئەوەى لای دادوەرێک یان موفتیەک باسی بکات بەهۆی ئەوەى خێزانەکەى سەرجێی لەگەڵدا ناکات یان ئەوەتا یەکێکیان سکاڵا لەسەر ئەوەى تر بکات بەوەى لاوازە بوو لە سەرجێی کردندا یان بەو شێوەیە ئەوا دروستە ومەکروهی تێدا نییە چونکە بەرژەوەندیەک هەیە لێرەدا وسونەت ئاماژەی بۆ کردووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر