عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «لا تنُكْحَ ُالأيُّم حتى تُستأمر، ولا تنكح البكر حتى تُستَأذن، قالوا: يا رسول الله، فكيف إذنها قال: أن تسكت».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نابێت ئافرەتێک (پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت) مارە بکرێت هەتا فەرماندەکات بە ڕازی بوونى لەسەر ئەم هاوسەرگیرییە، ونابێت کچێک (پێشووتر هاوسەگیری نەکردبێت) مارە بکرێت هەتا ئیزن وڕوخسەتی لێوەردەگیرێت»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن ڕوخسەت لە کچکەکە وەردەگیرێت؟ فەرمووی: «ئەگەر بێدەنگ بوو».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

گرێبەستی هاوسەرگیری گرێبەستێکی جدی ومەترسیدارە، چونکە پیاو بەم گرێبەستیە ئەو شتە بۆ خۆی حەڵاڵ دەکات کە ئافرەت لە هەموو شوێنێکی تری زیاتر دەیپارێزێت کە دامێنە، وپاش ئەم گرێبەستیە وەکو ئافرەت وەکو گیراوێکە لە لایەن مێردەکەیەوە، بۆیە ئەم شەریعەتە دادپەروەرە میهرەبانە دانایە ڕوخسەتی بە ئافرەت داوە بە ئارەزووی مێردێکی چاک هەڵبژێرێت، چونکە ئەو دەبێت لەگەڵ مێردەکەیدا بژێت بۆیە ڕەزامەندی خۆی مەرجی سەرەکیە بۆ ئەم هاوسەرگیریە، بۆیە ڕێگەپێدراوە سەیری ئەو کەسە بکات کە دێتە دخوازی، وهەروەها دەبێت ئارەزوو وداواکارییەکانى لێکبداتەوە پێش بەستنی گرێبەستی هاوسەرگیری. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە مارەکردنی ئافرەتێک کە پێشووتر هاوسەرگیری کردبێت (تەڵاقدراو یان بێوەژن بێت) هەتا خۆی فەرماندەکات وڕازی دەبێت لەسەر ئەم مارەییە. وهەروەها نەهی کردووە کە مارەیی ئافرەتێک کە پێشووتر هاوسەرگیری نەکردبێت (کچ بێت) هەتا ڕوخسەتی لێوەردەگیرێت، چونکە ئافرەتی کچ زۆرجار بەشەرمترە لە ئافرەتەکانى تر بۆیە داواکردنی ڕوخست لێی ئاسانترە لە لای لەوەى فەرمان بکات، ونیشانەى ڕازی بوونیشی بێدەنگ بوونیەتی.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان