عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «اسْتَوْصُوا بالنِّساءِ خَيْرًا؛ فَإِنَّ المرأة خُلِقَتْ مِن ضِلعٍ، وَإنَّ أعْوَجَ مَا في الضِّلَعِ أعْلاهُ، فَإنْ ذَهَبتَ تُقيمُهُ كَسَرْتَهُ، وإن تركته، لم يزل أعوج، فاستوصوا بالنساء». وفي رواية: «المرأة كالضِّلَعِ إنْ أقَمْتَهَا كَسَرْتَهَا، وَإن اسْتَمتَعْتَ بها، استمتعت وفيها عوَجٌ». وفي رواية: «إنَّ المَرأةَ خُلِقَت مِنْ ضِلَع، لَنْ تَسْتَقِيمَ لَكَ عَلَى طَريقة، فإن استمتعت بها استمتعت بها وفيها عوج، وإنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهَا كَسَرْتَها، وَكَسْرُهَا طَلاَقُهَا».
[صحيح] - [الرواية الأولى: متفق عليها الرواية الثانية: متفق عليها الرواية الثالثة: رواها مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئامۆژگاریتان دەکەم بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن؛ چونکە ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وچەماوەترین بەشی پەراسوو بەشی سەرەوەیەتی، ئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر وەکو خۆی جێی بهێڵیت؛ ئەوا هەر بە چەماوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئافرەت وەکو پەراسوو وایە ئەگەر بتەوێت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر چێژی لێوەربگریت، ئەوا چێژی لێوەردەگریت وچەماوەیی هەر تێدایە». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، لە هەموو حاڵەتێکدا ناتوانی ڕێکی بکەیتەوە، ئەگەر چێژی لێوەربگریت، ئەوا چێژی لێوەردەگریت وچەماوەیی هەر تێدایە، وئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وشکاندنەوەى بریتیە لە تەڵاقدانى».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتان دەکات وفەرمان دەکات بە وەرگرتنی ئەم ئامۆژگاریانە سەبارەت بە چاک مامەڵە کردن لەگەڵ ئافرەتاندا؛ چونکە ئافرەت ئەقڵ وتێگەیشتن ودینداری وهەموو کاروبارێکی وەکو پێویست نییە وکەمتەرخەمە تێیدا چونکە لە پەراسوو دروستکراوە لە بنچینەدا. وخواى گەورە کاتێک ئادەمی دروستکرد -علیه السلام- لە خاک بە بێ دایک وباوک، وپاشان پێی ووت ببە وئەویش بوو، وکاتێک خواى گەورە ویستی مرۆڤێکی تری لێ دروست بکات، بۆیە هاوسەرەکەى دروست کرد لە پەراسوویەکی چەماوەوە، وئافرەت ئەگەر چێژی لێوەربگریت ومامەڵەی لەگەڵدا بکەیت ئەوا هەر ئەو لاریەی تێدا دەمێنێت وئەگەر بتەوێت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، بۆیە پێویستە مرۆڤ ئارام بگرێت لەسەر خێزانەکەى وهەرگیز لە هەموو ڕوویەکەوە هاوسەرەکەى ڕێک نابێتەوە وناتوانێت ئەمە ئەنجامبدات وئەگەر لە دینداریەکەیدا ڕێک بێت ئەوا لە شتی تردا ڕێک نییە چونکە سروشتی بەو شێوەیە، وئافرەت بە پێی ویستی مێردەکەى نابێت لە هەموو شتێکدا، بەڵکو هەردەبێت سەرپێچی وکەموکورتی هەبێت، وئەگەر مێردەکەى بیەوێت ڕێکی بکاتەوە لە هەموو لایەنێکەوە ئەوا دەیشکێنێتەوە وشکاندنەوەى تەڵاقدانیەتی، وماناى ئەوەیە ئەگەر بتەوێت لە هەموو ڕوانگەیەوە ڕێک بێت ئەوا ئەمە ڕوونادات وناتوانیت ولەم حاڵەتەیشدا لێی بێزار دەبیت وتەڵاقی دەدەیت، بۆیە پێویستە مرۆڤ بە گوێرەی توانا هەوڵبدات بۆ ڕێککردنەوەى ئافرەتەکەی بەتایبەت لەو شتانەى کە پێویستن وەکو دینداری وباڵاپۆشی وئەرکی پێویست ولەو شتانەیش کە پەیوەیستە بە کاروباری دونیایی باشتر وایە مێرد لەو حاڵەتانەى ڕای ئافرەتەکە هیچ هەڵەیەکی تێدا نییە با بە قسەی بکات وڕاوێژی بکات لە پرس ومەسەلە گرنگەکاندا بۆ ئەوەى ئەم شکاندنەوەیە ڕوونەدات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر