عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «لاَ يَفْرَك مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَة إِنْ كَرِه مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَر»، أو قال: «غَيرُه».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لە لا پەسەندە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەی: «با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لە لا پەسەندە»، واتە: مەبەست ئەوەیە با ڕقی لێی نەبێت بە هۆی ڕەوشتەکانی، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت ئەوا لە ڕەوشتێکی تری ڕازییە. ومەبەست ئەوەیە با ڕقی وکینەی لێ نەبێتەوە ودوژمنایەتی دروست نەکات بەرامبەر هاوسەرەکەی ئەگەر ڕەوشتێکی ناشیرینی لێی بینی، چونکە مرۆڤ داواکراوە کە دادپەروەر بێت، ومامەڵە بکات بە گوێرەی حاڵەتەکان، ودادپەروەری تەرازووە لە نێوان خراپەکان وچاکەکان، ودەبێت بڕوانێت کامیان گەورەترە وکاریگەری زۆرترە، بۆیە ئەوەیان پەسەند دەکات کە کاریگەری زۆرترە وئەمەش بریتیە لە دادپەروەری (عەدل).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر