عن عبد الله بن زمعة رضي الله عنه أنّه سمع النبي صلى الله عليه وسلم يخطب، وذكر الناقة والذي عقرها، فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إذِ انبَعَثَ أشقاها: انْبَعَثَ لَهَا رجل عزِيز، عَارِم منيع في رَهطِه»، ثم ذكر النساء، فوعظ فيهنَّ، فقال: «يَعمِد أحدكم فيجلد امرأته جلد العبد، فلعلَّه يُضَاجِعُهَا من آخر يومه» ثمَّ وعظهم فِي ضَحِكِهم من الضَّرطَة، وقال: «لم يضحك أحدكم ممَّا يفعل؟!».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی زەمعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە وتاری دەدا، وباسی ئەو وشترەکەى کرد وباسی ئەو کەسەی کرد کە کوشتی (مەبەست لە باسی وشترەکەى قەومی پێغەمبەر ساڵحە -علیه السلام-)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «﴿إذِ انبَعَثَ أشقاها﴾ واتە: ﴿کاتێک خراپەکارترین پیاویان نێردرا﴾، پیاوێک نێردرا کە تاک بوو (لە ڕووی خراپەکارییەوە)، خراپەکار (دڕندە) و بەهێز بوو لە نێو قەومەکەیدا»، وپاشان باسی ئافرەتانی کرد، وئامۆژگاری کرد بە باشی مامەڵەکردن لەگەڵیاندا، وفەرمووی: «هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەی دەدات (وا دەزانێت) کۆیلەی ئەوە !، وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا سەرجێی لەگەڵدا دەکات»، وپاشان ئامۆژگاری کرد سەبارەت بە پێکەنینی هەندێک کەس بەهۆی با دەرچوون (لە پاشەوە)، وفەرمووی: «ئایا بۆچی پێدەکەنن بە یەکتر لە کاتێکدا هەریەکێکتان خۆی ئەوە دەکات؟».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وتاری دەدا و عبداللە کوڕی زەمعە بیستی کە لە وتارەکەیدا باسی ئەو وشترە دەکات کە خودا وەکو موعجیزەیەک بەخشی بە پێغەمبەر ساڵح -علیه السلام-، وهەروەها پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەو کەسەیشی کرد کە وشترەکەى کوشت، کە ناوى قوداری کوڕی سالف بوو کە خراپەکارترین کەسی نێو قەومەکەى بوو، لە وەسفەکانى: نمونەکەى کەمە (لە زیانلێداندا)، زۆر خراپەکارە، خاوەنی هێز ودەسەڵاتە لە نێو قومەکەی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە وتارەکەدا فەرمووی: (هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەى دەدات -وا دەزانێت- کۆیلەی ئەوە !): ئەمیش لێدانى توند دەگرێتەوە، وماناى فەرموودەکە ئەوە دەردەخات کە دوورە لەوەى ئەم کردەوەیە کەسی ئاقڵ ئەنجامی بدات، چونکە ئەگەر لە کەسێک بدرێت بەو توندیە چۆن دواتر داواى لێدەکات کە بچێت بۆ لای وجیماعی لەگەڵدا بکات، چونکە زۆر جار ئەو کەسەی لێی دەدرێت حەز بەو کەسە ناکات کە لێی دەدات، ولێرەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرزەنشتی ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دەکات لە گەڵ خێزاندا، وئەگەر کەسێک ویستی خێزانەکەى ڕێک بکاتەوە -تەربیەتی بدات- ئەوا با بە لێدانێکی سووک بێت کە زیانی پێ نەگەیەنێت ولە دەموچاوی نەدات بە هیچ شێوەیەک وئەم لێدانە نەبێتە هۆی ئەوەى ئافرەتەکە بە تەواوى حەزی لێنەکات، بۆیە پێویستە زیادەڕەوی نەکرێت لە لێدان وڕێک کردنەوەدا -تەمبێکردندا-. پاشان (ئامۆژگارییانی کرد): واتا ئاگاداریانی کردەوە. (سەبارەت بە پێکەنینی هەندێک کەس بەهۆی با دەرچوون -لە پاشەوە-): چونکە پێکەنین بەو کەسەی بە بێ ویستی خۆی بایەکی لێوە دەردەچێت، پێچەوانەى ڕەوشت وئاکاری بەرزە وهەروەها شکاندنەوەى ڕێز وحورمەتی کەسی بەرامبەرە، وبۆ ناشیرینکردنی پێکەنینی ئەم جۆرە کەسانە فەرمووی: (ئایا بۆچی پێدەکەنن بە یەکتر لە کاتێکدا هەریەکێکتان خۆی ئەوە دەکات؟): چونکە پێکەنین سەبارەت بە شتێکی سەیر ونامۆ دەبێت، وئەمەى کە ڕوودەدات هەموو کەسێک ئەمەى بەسەریدا ڕوودەدات؛ ئیتر بۆچی کەسێک بە شتێک پێدەکەنێت وگاڵتەی پێدەکات کە لەوەیە لە خۆیشیدا هەمان شت ڕووبدات ئایا ئەو حەز دەکات خەڵکی پێی پێبکەنن، بۆیە ئەگەر مرۆڤ بە بێ ویستی خۆی بای لێوە دەرچوو نابێت بشکێندرێتەوە، مەگەر کەسێک سەرزەنشت دەکرێت کە بە ئەنقەست هەوڵدەدات بای لێوە دەربچێـت بۆ ئەوەى خەڵکی پێی پێبکەنن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر