عن عقبة بن عامر رضي الله عنه مرفوعاً: «إياكم والدخولَ على النساء، فقال رجل من الأنصار: يا رسول الله، أرأيتَ الحَمُو؟ قال: الحَمُو الموتُ». ولمسلم: عن أبي الطاهر عن ابن وهب قال: سمعت الليث يقول: الحمو: أخو الزوج وما أشبهه من أقارب الزوج، ابن عم ونحوه.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان»، پیاوێک لە ئەنساڕ ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی ئەگەر (خزم) بێت؟ فەرمووی: «خزم بێت وەکو مردن وایە». (خزم: مەبەست کەسێکی نامەحرەمە وەکو خێزانی برا وئامۆزا وپورزا وهاوشێوەى ئەمانە).
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاگاداری دەدات لە چوون بۆ لای ئافرەتە نامەحرەمەکان، وبە تەنها بوون لەگەڵیاندا، چونکە هەرکەسێک بە تەنها لەگەڵ ئافرەتێک بێت؛ ئەوا شەیتان سێیەمیان دەبێت، ونەفس لاوازە وپاڵنەرەکان بۆ تاوان بەهێزن؛ بۆیە ئەمانە وا دەکەن بەندە تووشی تاوان بێت، بۆیە نەهی کراوە لە بە تەنها بوون لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم ئەمیش بۆ دووربوونە لە شەڕ وخراپە وهۆکارێکە بۆ ڕێگە وبەربەست دانان لە بڵاوبوونەوەى خراپەکاری وتاوان لە کۆمەڵگادا کە کارەساتی زۆر خراپ وناخۆشی لێدەکەوێتەوە کە لە پێش چاوماندا دەیبینین، ولەوەیە ببێتە هۆی تاوانی گەورەتر وەکو کوشتن ودوژمنایەتی ئەمەش هەمووی بە هۆی کەمتەرخەمی پیاوانەوە بوو لە سەرەتادا. پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی بە تەنها بوون لە گەڵ (الحمو - خزمی نامەحەرەم؛ وەکو خێزانی برا وپورزا وبەو شێوەیە) چونکە لەوەیە لە هەندێک حاڵەتدا پێویست بکات بچێتە ماڵی خزمەکەى ولەوەیە خێزانی خزمەکەى بە تەنها لە ماڵەوە بێت، ئایا ڕوخسەت هەیە بۆ ئەم جۆرە حاڵەتە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: بە تەنها بوون لە گەڵ خزمی نامەحرەم وەکو مردن وایە، چونکە خەڵکی ڕاهاتوون لە سەر ئەم کەمتەرخەمی وپشتگوێ خستنە بۆیە ئینکاری لێناکەن وبە تەنها دەبن لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم، ولەوەیە تووشی داوێن پیسی ببن بە بێ هیچ گومانێک، بۆیە ئەمەش دەبێت هۆی تیاچوونیان لە ڕووی ئاینەوە کە سزای سەختیان بۆ هەیە، ئەمەش هۆکاری ئەوەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی نەدا، بەڵکو ئاگاداری وهەڕەشەی دا سەبارەت بە تەنها بوون لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم، بۆیە داخستنی دەرگای بە تەنها بوون وتێکەڵاو بوون لەگەڵ ئافرەتی نامەحرەم گەورەترین هۆکاری چاکسازیە لە کۆمەڵگادا لە زۆر ڕووەوە کە سوودەکانى گەلێک زۆرن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر