عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«أَلْحِقُوا الفَرَائِضَ بِأَهْلِهَا، فَمَا بَقِيَ فَلِأَوْلَى رَجُلٍ ذَكَرٍ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 6737]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«میراتەكان بدەن بە میراتگرە دیاریكراوەكان، ئەوەی مایەوە بۆ نزیكترین نێرینە دەبێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 6737]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمان بە سەرپەرشتیارانی دابەشکردنی میرات دەکات کە میراتەكە بەسەر شایستەدارەکاندا دابەش بکەن؛ بە دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی شەرعی بەو شێوەیەی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- ویستوویەتی، بۆیە میراتگرە دیاریکراوەکان؛ میراتەكانیان پێدەدرێت بەو شێوەیەی لە کتێبی خوادا هاتووە، ئەمیش بریتیە دوو لەسەر سێ و یەک لەسەر سێ و یەک لەسەر شەش و نیوە و چارەك و هەشت یەك، جا ئەو میراتەی لە دوای ئەم دابەشكردنە سەرەكیە دەمێنێتەوە؛ دەدرێت بەو پیاوانەی كە نزیكترین خزمن -عەسەبەن- لە مردووەكەوە، و پێیان دەووترێت خزمی نزیك -عەسەبە-.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ دابەشکردنی میرات.
  2. دابەشکردنی میرات سەرەتا لە میراتگرە دیاریكراوەكانەوە دەستپێدەكات.
  3. پاش دابەشكردنی میرات بەسەر میراتگرە سەرەكیەكان -دیاریكراوەكان-؛ ئەوەی دەمێنێتەوە لە میرات دابەش دەكرێت بەسەر پەیوەندیدارەكان -عەسەبەكان- كە پەیوەندی خزمایەتیان هەیە بە مردووەكەوە.
  4. پێشخستنی نزیکترین پاشان نزیکترین، بۆیە خزمێكی پەیوەندیداری دوور -عەسەبەیەکی دوور- وەک مام میرات نابات؛ لەكاتێكدا خزمێكی پەیوەندیداری نزیك بوونی هەبێت وەكو باوک.
  5. هیچ بەشێک بۆ خزمی پەیوەندیدار -عەسەب- نییە ئەگەر میراتەكە هیچ شتێکی لێ نەمێنێتەوە؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەی میراتگرە دیاریكراوە سەرەكیەكان هەموو بەشەكانی میراتەکە دەیانگرێتەوە.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (46)