+ -

عَنْ عَائِشَةَ رضي الله عنها قَالَتْ:
كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَسْتَحِبُّ الْجَوَامِعَ مِنَ الدُّعَاءِ، وَيَدَعُ مَا سِوَى ذَلِكَ.

[صحيح] - [رواه أبو داود وأحمد] - [سنن أبي داود: 1482]
المزيــد ...

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نزا گشتگیرەكان وپڕواتاکانی پێ خۆشبوو، و وازى لە نزاکانى تر دەهێنا».

[صەحیحە] - - [سنن أبي داود - 1482]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- حەزی دەكرد نزا گشتگیرەكان بكات بۆ داواكردنی خێری دونیا وقیامەت؛ ئەم نزایانە لە وشەی كەم پێكهاتوون بەڵام مانای قووڵ وزۆریان لەخۆگرتووە، ئەم جۆرە نزایانە ستایشی خودا وداواكردنی شتی چاكیان تێدایە، و وازی لە نزای تر دەهێنا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە نزا بکرێت بە دەستەواژە ئاسان وکۆکەرەکان کە کۆی مانای خێر وچاکەى تێدایە، زۆر لەخۆ كردن وزیادەڕەوی لە داواكردندا مەكروهە؛ چونكە پێچەوانەی ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەتایبەت ئەم سیفەتەی پێبەخشراوە: وشەی كەم وپوخت دەڵێت بەڵام مانای زۆر وقوڵ دەبەخشن.
  3. بەپەرۆشی لەسەر ووتنی ئەو نزایەی كە بە چەسپاوی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەگەرچیش نزاكە درێژ بێت، و وشەكانی زۆر بێت، چونكە هەموویان لە نزا گشتگیرەكانن.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر