عَنْ عَلِيٍّ رَضيَ اللهُ عنهُ أَنَّ مُكَاتَبًا جَاءَهُ، فَقَالَ: إِنِّي قَدْ عَجَزْتُ عَنْ مُكَاتَبَتِي فَأَعِنِّي، قَالَ: أَلاَ أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ عَلَّمَنِيهِنَّ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، لَوْ كَانَ عَلَيْكَ مِثْلُ جَبَلِ صِيرٍ دَيْنًا أَدَّاهُ اللَّهُ عَنْكَ، قَالَ:
«قُلْ: اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ».
[حسن] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 3563]
المزيــد ...
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: بەندەیەک هات، ووتی: ناتوانم ئەو ئەرکەى لەسەرمە جێبەجێی بکەم (بۆ دانەوەى نرخی ئازاد بوونم بە گەورەکەم)؛ یارمەتیم بدە، -عەلی- ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم، ئەگەر هێندەی شاخێک قەرزت لەسەر بێت؛ خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە؟ بڵێ:
«اللَّهُمَّ اكْفِنِي بِحَلاَلِكَ عَنْ حَرَامِكَ، وَأَغْنِنِي بِفَضْلِكَ عَمَّنْ سِوَاكَ». واتە:(خودایە، ڕازیم بكە بە شتە حەڵاڵكراوەكانت لە جیاتی حەرامكراوەكانت، ودەوڵەمەندم بكە بە چاكەی خۆت لە جگە لە خۆت)
[حەسەنە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 3563]
پیاوێكی بەندە هات بۆ لای پێشەوای ئیمانداران عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- كە گرێبەستی لەگەڵ گەورەكەی كردبوو وئەویش ڕازی بوو بەوەی خۆی بكڕێت وئازاد بێت، بەڵام بەندەكە پارەیەكی وای لەبەردەستدا نەبوو بۆ ئەم كارە، ووتی: من ئەو پارەی لەسەرمە ناتوانم بیدەمەوە بۆیە یارمەتیم بدە لەسەر دانەوەی ئینجا بە پارە بێت، یان بە فێركردن وڕێنموێنی، پێشەوای ئیمانداران ووتی: ئایا هەندێک وشەت فێر بکەم کە پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فێری کردم؟ ئەگەر هێندەی شاخێک وەكو شاخی (سەیر)ی هۆزی (تەی) قەرزت لەسەر بێت؛ ئەوا خواى گەورە لە جیاتی تۆ دەیداتەوە بە ئەوانەی شایستەین وڕزگارت دەكات لە زەلیلیەكەی، بڵێ: (اللَّهُمَّ اكْفِنِي:خودایە، ڕازیم بكە)؛ دوور بخەرەوە ولام بدە، (بِحَلاَلِكَ:بە شتە حەڵاڵكراوەكانت)؛ بۆ هەموو پێویستیەكانم بەس بێت، (عَنْ حَرَامِكَ:لە شتە حەرامكراوەكانت)؛ بەوەی تووشیان بم، (وَأَغْنِنِي:ودەوڵەمەندم بكە)؛ هێندەم پێببەخشە بەس بێت بۆم، (بِفَضْلِكَ:بە چاكەی خۆت)؛ وبە سەخاوەت وبەخشندەیی خۆت، (عَمَّنْ سِوَاكَ:لە جگە لە خۆت)؛ لە خوڵقێنراوەكانت.