عن أبي هريرة-رضي الله عنه مرفوعاً: «اللهم إني أعوذ بك من الجوع، فإنه بِئْسَ الضَّجِيعُ،وأعوذُ بِكَ منَ الخِيَانَةِ، فَإنَّهَا بِئْسَتِ البِطَانَةُ».
[حسن] - [رواه أبو داود والنسائي وابن ماجه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «(اللهم إني أعوذ بك من الجوع، فإنه بِئْسَ الضَّجِيعُ، وأعوذُ بِكَ منَ الخِيَانَةِ، فَإنَّهَا بِئْسَتِ البِطَانَةُ)*». *(واتە: خوایە؛ پەنا بە تۆ دەگرم لە برسێتی چونكە بەڕاستی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە، وپەنا بە تۆ دەگرم لە خیانەت وناپاكی چونكە بەڕاستی خراپترین دەورەدەستە -خراپترین ڕەوشت وسیفەتە-)
حەسەنە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنای بە خواى گەورە گرت لە برسێتی چونكە بەڕاستی خراپترین هاوڕێی سەر جێگایە کە ڕێگری دەکات لەوەى مرۆڤ دڵ ونەفسی ئارام بێت وڕابکشێت وبە ئارامی بخەوێت، وهەروەها پەنای بە خواى گەورە گرت لە خیانەت وناپاكی لە ئەمانەت وسپاردەى پەروەردگار وبوونەوەرەکان؛ چونكە بەڕاستی خیانەت خراپترین دەورەدەستە -خراپترین ڕەوشت وسیفەتە کە لە مرۆڤدا هەبێت-.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر