لیستی فەرموودەکان

دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە
عربي الإنجليزية الأوردية
دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان
عربي الإنجليزية الأوردية
با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئاگادار بن مەچن بۆ لای ئافرەتان
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی كۆمەڵەی ئافرەتان خێر بكەن چونكە پێم نیشاندرا زۆرینەی خەڵكی دۆزەخ لە ئێوەن
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت ئافرەت سەفەرێک بكات کە دووریەکەى دوو ڕۆژ بێت مەگەر مێردەکەی یان مەحرەمێکی لەگەڵدا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
تەسیبح کردن بۆ پیاوانە، وچەپڵە لێدان بۆ ئافرەتانە
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر پیاوێک خێزانەکەى بانگ بکات بۆ سەرجێگایی کردن وئافرەتەکە ڕەتی بکاتەوە، وپیاوەکە شەوی بەسەردا بێت ولێی توڕەبێت؛ ئەوا فریشتەکان نەفرەت لەو ئافرەتە دەکەن هەتا بەیانی بەسەردا دێت
عربي الإنجليزية الأوردية
نابێت هیچ پیاوێک شەو لە لای ئافرەتێک بمێنێتەوە کە پێشتر مارە کرابێت؛ مەگەر مێردی بێت یان مەحرەمی بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
من تەوقە لەگەڵ ئافرەتاندا ناكەم، بەڵكو قسەم بۆ سەد ئافرەت وەكو قسە كردنم وایە بۆ یەك ئافرەت
عربي الإنجليزية الإندونيسية
ئامۆژگاریتان دەکەم بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن؛ چونکە ئافرەت لە پەراسوو دروستکراوە، وچەماوەترین بەشی پەراسوو بەشی سەرەوەیەتی، ئەگەر هەوڵبدەیت ڕێکی بکەیتەوە دەیشکێنیت، وئەگەر وەکو خۆی جێی بهێڵیت؛ ئەوا هەر بە چەماوەیی دەمێنێتەوە، بۆیە بە نەرم ونیانی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتدا بکەن
عربي الإنجليزية الأوردية
هەندێکتان جەڵد لە ئافرەتەکەی دەدات (وا دەزانێت) کۆیلەی ئەوە، وپاشان لە کۆتایی ڕۆژدا سەرجێی لەگەڵدا دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەگەر ئافرەتی هەریەکێکتان داواى ڕوخسەتی لێکرد بۆ چوون بۆ مزگەوت؛ ئەوا با ڕێگری لێنەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەی خودایە، سکاڵای ماف خواردنی دوو لاواز بۆ لای تۆ ڕادەیەگەنم: هەتیو و ئافرەت
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕەحمەتی خودا لە پیاوێک کە لە شەودا هەڵدەستێت، ونوێژ دەکات وئافرەتەکەى بەخەبەر دەکاتەوە، ئەگەر ڕەتی کردەوە؛ ئەوا ئاو دەپرژێنێتە سەر دەموچاوی
عربي الإنجليزية الأوردية
درۆزن نییە ئەو کەسەی کە دەیەوێت ئاشتەوایی لە نێو خەڵکیدا بهێنێتە دی، شتی خێر وباش دەگەیەنێت، وقسەی خێر وباش دەکات
عربي الإنجليزية الأوردية
خزمەتی خێزانەکەى دەکرد، ئەگەر کاتی نوێژ بهاتایە؛ دەردەچوو بۆ نوێژکردن
عربي الإنجليزية الأوردية
ئەو کەسەی شانازی دەکات سەبارەت بە شتێک کە پێی نەدراوە وەکو ئەو کەسە وایە دوو جلی هەڵخەڵەتاندنی لەبەردا بێت
عربي الإنجليزية الأوردية
هەر ئافرەتێک لە ئێوە سێ منداڵی بمرێت؛ دەبن بە داپۆشەری لە ئاگری دۆزەخ
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر مەبەستی سەفەرێکی بووایە؛ تیروپشکی دەکرد لە نێوان خێزانەکانى، هەرکامێکیان لە تیروپشکەکە دەربچووایە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خۆیدا دەیبرد
عربي الإنجليزية الأوردية
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە ژنائاسا لە پیاوەکان، ولە پیاوئاسا لە ئافرەتان، وفەرمووی: دەریانبکەن لە ماڵەکانتان
عربي الإنجليزية الأوردية
ڕێگری لە ئافرەتان مەکەن لە چوون بۆ مزگەوتەکانی خودا، بەڵام با بە بێ بۆن لەخۆدان وبە بێ خۆ ڕازاندنەوە بچنە دەرەوە
عربي الإنجليزية الأوردية