عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضيَ اللهُ عنهما:
أنَّهُ قَالَ لعَطَاءِ بْنِ أَبِي رَبَاحٍ: أَلَا أُرِيكَ امْرَأَةً مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ؟ قُلْتُ: بَلَى، قَالَ: هَذِهِ الْمَرْأَةُ السَّوْدَاءُ، أَتَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَتْ: إِنِّي أُصْرَعُ وَإِنِّي أَتَكَشَّفُ، فَادْعُ اللهَ لِي، قَالَ: «إِنْ شِئْتِ صَبَرْتِ وَلَكِ الْجَنَّةُ، وَإِنْ شِئْتِ دَعَوْتُ اللهَ أَنْ يُعَافِيَكِ» قَالَتْ: أَصْبِرُ، قَالَتْ: فَإِنِّي أَتَكَشَّفُ فَادْعُ اللهَ أَنْ لَا أَتَكَشَّفَ، فَدَعَا لَهَا.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2576]
المزيــد ...
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
کە بە عەتائی کوڕی ئەبو ڕەباحی ووت: «ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت نیشان بدەم؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباسیش ووتی: «ئەو ئافرەتە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من تووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، ولاشەم دەردەکەوێت، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت»، ئافرەتەکە ووتی: ئارام دەگرم، بەڵام لاشەم دەردەکەوێت لە کاتی توشبونم بەو نەخۆشییە؛ داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2576]
ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- بە عەتائی کوڕی ئەبی ڕەباحی ووت: ئایا ئافرەتێکی بەهەشتیت پێ نیشان بدەم؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، ئیبن عەباس ووتی: ئەو ئافرەتە حەبەشیە پێست ڕەشە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: من نەخۆشیەكم هەیە وتووشی فێ (پەڕکەم) دەبم، وبەشێك لە لاشەم دەردەکەوێت كاتێك بێھۆش دەبم، داوا لە خواى گەورە بکە شیفام بدات، وپێغەمبەریش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر دەتەوێت ئارام بگریت؛ ئەوا دەچیتە بەهەشتەوە، وئەگەر دەتەوێت دۆعات بۆ دەکەم بۆئەوەى خوای گەورە شیفات بۆ بنێرێت، ئافرەتەکە ووتی: كەواتە ئارام دەگرم، پاشان ووتی: داوا لە خودا بکە بۆئەوەى لاشەم دەرنەکەوێت ئەگەر تووشی فێ هاتم. ئیبن عەباس دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو دۆعایەی بۆ کرد.