عَنْ طَاوُسٍ أَنَّهُ قَالَ: أَدْرَكْتُ نَاسًا مِنْ أَصْحَابِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُونَ كُلُّ شَيْءٍ بِقَدَرٍ، قَالَ: وَسَمِعْتُ عَبْدَ اللهِ بْنَ عُمَرَ رضي الله عنهما يَقُولُ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«كُلُّ شَيْءٍ بِقَدَرٍ، حَتَّى الْعَجْزِ وَالْكَيْسِ، أَوِ الْكَيْسِ وَالْعَجْزِ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2655]
المزيــد ...

لە تاوسەوە دەڵێت: گەیشتم بەکەسانێک لە هاوەڵانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەیانووت: هەموو شتێک بەقەدەرە، دەڵێت: وگوێم لە عبداللەی کوڕی عومەر بوو کە دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2655]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەموو شتێک بە قەدەرە؛ تەنانەت بێ توانایی ئەمیش : بریتیە لە وازهێنان لەوەى واجبە بکرێت ودواخستنی لەکاتی خۆی، لە شتی دونیایی وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وتەنانەت تواناداری ئەمیش : بریتیە لە چالاکی و وردی سەبارەت بە شتەکانى دونیا وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وخواى گەورە -عز وجل- هەموو شتێکی لە قەدەردا نووسیوە تواناداری وبێ توانایی وهەموو شتێک، و هەرشتێک لە بووندا ڕوودەدات خواى گەورە پێشتر زانستی سەبارەتی هەبووە و ویستی لەسەر بووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەی باوەڕبوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە قەدەر.
  2. هەموو شتێک بە قەدری خواى گەورەیە تەنانەت بێ توانایی وتواناداریش.
  3. هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- هۆشدار و بەئاگابوون سەبارەت بە وردترین شت ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بووایە بە گێڕانەوەى فەرموودەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  4. باوەڕبوون بە قەدەر ؛ خێر وشەڕی.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (65)
زیاتر