عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«كَتَبَ اللهُ مَقَادِيرَ الْخَلَائِقِ قَبْلَ أَنْ يَخْلُقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِخَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ، قَالَ: وَعَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ».

[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».

صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە کە ڕوودەدات لە گەردووندا بە وردەکاریەوە لە ژیان ومردن وڕزق وهتد هەمووی لە -تابلۆ پارێزراوەکەدایە:اللوح المحفوظ- پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وهەمووی ڕوودەدات بەپێی قەزا وقەدەری خواى گەورە -عز وجل-، هەموو شتێک ڕوودەدات بەقەزا وقەدەری خواى گەورەیە، هەرشتێک تووشی بەندە بێت ئەوا نەدەبوایە تووشی نەبێت، وهەرشتێک تووشی نەبووە نەئەبوایە تووشی ببێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەر.
  2. قەدەر: بریتیە لە زانستی خواى گەورە بە شتەکان ونووسینیان و ویستی وخوڵقاندنیان.
  3. ئیمان بەوەى قەدەرەکان نووسراون پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکرێت ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی وتەسلیم بوون بۆ پەروەردگار.
  4. عەرشی خواى میهرەبان لەسەر ئاو بووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات.
زیاتر