عن ابن عباس رضي الله عنهما قال:
كُنْتُ خَلْفَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا، فَقَالَ: «يَا غُلَامُ، إِنِّي أُعَلِّمُكَ كَلِمَاتٍ، احْفَظِ اللهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إِذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاللهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الْأُمَّةَ لَوِ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ، لَمْ يَنْفَعُوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ لَكَ، وَلَوِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ، لَمْ يَضُرُّوكَ إِلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللهُ عَلَيْكَ، رُفِعَتِ الْأَقْلَامُ وَجَفَّتِ الصُّحُفُ».
[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 2516]
المزيــد ...
له ئیبن عەباسەوه -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتی پێغەمبەرى خوا بووم -صلى اللە علیە وسلم- و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 2516]
ئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک منداڵ بوو لەپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو بەسواری وڵاخێک، -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک وشەت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت:
فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک تەنها لە عیبادەت وپەرستشدا ببینرێیت ولەتاوان وگوناحدا بونت نەبێت ، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەت پارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت.
وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە کە وەڵامی داواکاران دەداتەوە.
وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە.
ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت.
وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت، ودەبێت چاک بزانین کە پەروەردگار هەرگیز ستەم لە بەندەکانی ناکات.