عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعًا: «ما يزَال البَلاء بِالمُؤمن والمُؤمِنة في نفسه وولده وماله حتَّى يَلقَى الله تعالى وما عليه خَطِيئَة».
[حسن صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هێشتا بەڵا وتاقیکردنەوە لە نەفس وماڵ ومنداڵی ئیماندارە؛ هەتا دەگاتە لای خوای گەورە وهیچ تاوانێکی لە سەر نەماوە».
حەسەن صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

مرۆڤ لە دونیای پێسپاردن وئەزموونە بۆیە لەوەیە تووشی تاقیکردنەوە بێت بە ناڕەحەتی وخۆشی، وهەر مرۆڤێک تووشی ناڕەحەتی ببێت لە نەفسی یان منداڵی یان ماڵ وپارەکەی، پاشان ئەگەر سەبر وئارام بگرێت لەگەڵ بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکەش؛ ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانی، بەڵام ئەوەی ناڕازی بێت لەم تاقیکردنەوەیە وتوڕە بێت وڕەخنە لە قەدەر بگرێت؛ ئەوا خوای گەورەش لەو کەسە توڕە دەبێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر