عن أنس بن مالك -رضي الله عنه- عن النبي -صلى الله عليه وسلم- أنه قال: "إن عِظَمَ الجزاءِ مع عِظَمِ البلاءِ، وإن الله -تعالى- إذا أحب قوما ابتلاهم، فمن رَضِيَ فله الرِضا، ومن سَخِطَ فله السُّخْطُ".
[صحيح.] - [رواه الترمذي وابن ماجه.]
المزيــد ...
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت: «گەورەیی پاداشت لە گەڵ گەورەیی بەڵایە (تاقیکردنەوەیە)، وخوای گەورە ئەگەر کەسانێکی خۆش بوێت تاقییان دەکاتەوە ئەوەی ڕازی بێت ئەوا ڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)، وئەوەی توڕە بێت وناڕازی بێت ئەوا توڕە بوون وناڕازی بوون هەیە لە سەری (لە لایەن خوداوە)».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە
پێغەمبەر ﷺ هەواڵمان پێدەدات لەم فەرموودەیەدا کە ئیماندار تووشی هەندێک لە بەڵا وناخۆشییەکان دەبێت لە نەفسی خۆی وماڵی وجگە لەمانەش، وخوای گەورە پاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەو ناخۆشییانەی کە بەسەریدا هاتووە ئەگەر ئارام وصەبر بگرێت، هەرچەندە بەڵا وکارەساتەکە گەورەتر بێت ئەوا پاداشتەکە گەورەترە لە لایەن خوداوە، پاشان پێغەمبەر ﷺ ڕوونی کردەوە کە بەڵا وناخۆشییەکان نیشانەی خۆشەویستی خودایە بۆ ئیماندار، وقەزا وقەدەری خوای گەورە ڕوودەدن وخۆی لێ لادانیان مەحاڵە، بەڵام ئەوەی ئارام بگرێت وڕازی بێت، ئەوا خوای گەورە پاداشتی دەداتەوە بەوەی کە ڕازی دەبێت لەو بەندەیەی وئەمەش باشترین پاداشتە، وئەوەی توڕە وبێزار بێت وڕقی لە قەزا وقەدەری خودا بێت ئەوا خوای گەورە لێی توڕە دەبێت وئەم توڕەبوونەی خودا خراپترین سزایە بۆ ئەو بەندەیە.