عن ثوبان رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: "إن الله زَوَى لي الأرض، فرأيت مشارقها ومغاربها، وإن أمتي سيبلغ ملكُها ما زُوِيَ لي منها. وأعطيت الكنْزين الأحمر والأبيض. وإني سألت ربي لأمتي أن لا يهلكها بسَنَةٍ بعامةٍ، وأن لا يُسَلِّطَ عليهم عدوا من سوى أنفسهم فيَسْتَبِيحَ بَيْضَتَهُمْ؛ وإن ربي قال: يا محمد، إذا قضيتُ قضاءً فإنه لا يُرَدُّ، وإني أعطيتك لأمتك أن لا أهلكهم بسنة عامة، وأن لا أُسَلِّطَ عليهم عدوا من سوى أنفسهم فيَسْتَبِيحَ بَيْضَتَهُمْ ولو اجتمع عليهم مَنْ بأقطارها، حتى يكون بعضُهم يُهْلِكُ بعضًا ويَسْبِي بعضُهم بعضًا". ورواه البرقاني في صحيحه، وزاد: "وإنما أخاف على أمتي الأئمةَ المضلين، وإذا وقع عليهم السيف لم يرفع إلى يوم القيامة. ولا تقوم الساعة حتى يلحق حي من أمتي بالمشركين، وحتى تعبد فِئامٌ من أمتي الأوثان. وإنه سيكون في أمتي كذابون ثلاثون؛ كلهم يزعم أنه نبي، وأنا خاتم النبيين لا نبي بعدي. ولا تزال طائفة من أمتي على الحق منصورة لا يضرهم من خذلهم حتى يأتي أمر الله تبارك وتعالى".
[صحيح] - [الرواية الأولى: رواها مسلم. الرواية الثانية: رواها أبو داود وابن ماجه وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودا سەر زەوی پێنیشاندام، ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوایم بینی، وموڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەم دەگاتە ئەوپەڕی ئەو شوێنانەى پێم نیشاندرا، ودوو گەنجینەم پێبەخشراوە سوور وسپی. وداوام لە پەروەردگارم کرد: کە ئومەتەکەم لەناو نەبات بەهۆی وشکەساڵیەک کە هەموویان بگرێتەوە، ودوژمنێک زاڵ نەکات بەسەریاندا لە جگە لە خۆیان بە شێوەیەک کە بنچینە ودەسەڵاتی هەموویان لەناو ببات. وپەروەردگارم فەرمووی: «ئەی موحەمەد، ئەگەر من لە قەدەردا بڕیارم لەسەر شتێک دابێت ئەوا ڕەت ناکرێتەوە -دەبێت جێبەجێ ببێت-، من بەخشیم بە ئومەتەکەت کە لەناویان نەبەم بەهۆی وشکەساڵیەک کە هەموویان بگرێتەوە، ودوژمنێک زاڵ نەکەم بەسەریاندا لە جگە لە خۆیان کە بنچینە ودەسەڵاتیان هەمووی لە ناو ببات ئەگەرچیش هەرچی هەیە لە دەوروپشتیان لە دژیان کۆببنەوە -بۆ لەناو بردنیان-؛ هەتا ئەو کاتەى هەندێکیان هەندێکی تریان دەکوژن وبە دیلیان دەگرن». و (البرقاني) لە سەحیحەکەیدا گێڕاویەتیەوە، وئەم ڕستە زیادانەیشی گێڕاوەتەوە: «من لەسەر ئومەتەکەم دەترسم لە پێشەوا گومڕاکەرەکان، ئەگەر شمشێر -کوشتن و لەناوبردنی یەکتر- کەوتە نێوانیانەوە ئەوا هەڵناگیرێت هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت، وقیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو کۆمەڵانێک لە ئومەتەکەم شوێنی موشریکەکان دەردەکەون، وکۆمەڵانێک لە ئومەتەکەم بت دەپەرستن، ولە نێو ئومەتەکەمدا سی درۆزن دەرکەون؛ هەموویان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەرن، من کۆتا پێغەمبەرم وهیچ پێغەمبەرێک لە پاش منەوە نایەت، وهێشتا کۆمەڵانێک لە ئومەتەکەى من لەسەر هەقن وسەردەخرێن وئەوەى بیەوێت سەرشۆڕیان بکات ودژیان بوەستێتەوە زیانیان پێناگەیەنێت هەتاوەکو فەرمانى خوای گەورەی بەرز وپیرۆز دێت».
صەحیحە - ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودە مەزنە گەلێک بابەتی گرنگ وهەواڵی ڕاستی تێدایە کە ڕاستگۆترین مرۆڤ دەیگڕێتەوە -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە زەوی هێنایە پێش چاوی وبینی موڵک ودەسەڵاتی ئومەتەکەى دەگاتە ئەوپەڕی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوای سەر زەوی، وئەمیش ڕاستیەکی مێژووییە چونکە موڵک ودەسەڵاتی مسوڵمانان گەیشتە ئەوپەڕی ڕۆژئاوا وڕۆژهەڵاتی زەوی لە پاش چەند سەدەیەکی کەم، وهەواڵی ئەوەى دا کە دوو گەنجینەی پێدەبەخشرێت وئەمیش ڕوویدا، موڵکی کیسرا وقەیسەر بەو هەموو ئەو گەنجینەى هەیانە لە ئاڵتون وزیو کەوتە دەست ئومەتەکەى، وباسی ئەوەى کرد کە داواى لە پەروەردگاری کرد کە ئومەتەکەى بە شێوەیەکی گشتی تیا نەچن بەهۆی وشکەساڵیەوە وهیچ دوژمنێک لە کافرەکان زاڵ نەکاتە سەریان کە دەست بە سەر وڵاتەکەیاندا بگرێت ولە بنچینەوە هەموویان لە ناو ببات، وخواى گەورە داواى یەکەمی پێی بەخشی، وداواى دووەمی پێی بەخشی ئەگەر ئومەت خۆی دوور بگرێت لە ناکۆکی ودووبەرەکی لە نێوان خۆیاندا؛ ئەگەر ناکۆکی ڕوویدا لە نێوانیان ئەوا خواى گەورە دوژمنی دەرەکی زاڵ دەکاتە سەریان، وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی کە باسیکرد وئومەت ناکۆک وپارچە پارچە بوون. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ترسا لەسەر ئومەتەکەى لە دەسەڵاتدار وزانای گومڕا وگومڕاکەر: چونکە خەڵکی شوێنیان دەکەون. وهەروەها هەواڵی ئەوەى دا ئەگەر ناکۆکی وفیتنە وکوشتار کەوتە نێوان ئومەتەوە ئەوا هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت بەردەوام دەبێت؛ وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیکرد، لە کاتی فیتنەى سەردەمی ئیمامی عوسمانەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە تێیدا کوژرا هەتاوەکو ئەمڕۆ فیتنە وناکۆکی بەردەوامە، وباسی ئەوەى کرد هەندێک کۆمەڵ لە ئومەتەکەى شوێنی بێباوەڕان وموشریکەکان دەکەون لە دینەکەیان و لەگەڵ ئەواندا نیشتەجێ دەبن لە خاکەکانیان؛ وئەمیش ڕوویدا بەو شێوەیەی کە باسیکرد، و گۆڕ وبەرد ودار پەرستران، وباسی ئەوەى کرد کە چەند کەسێک دەردەکەوێت کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکەن بەڵام هەموویان درۆزنن چونکە پێغەمبەرایەتی بە ناردنی ئەو تەواو بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی ئەوەی دا کە کۆمەڵێک لە ئومەتەکەى لەسەر ئاینی ئیسلام دەمێننەوە سەرەڕای ئەم فیتنە وکارەسات وناڕەحەت وتاقیکردنەوانەش، وئەم کۆمەڵەیە کەس ناتوانێت هیچ زیانێکیان پێبگەیەنێت سەرەڕای پیلانی دوژمنان وبەرهەڵستکاران.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان