قال سعد بن هشام بن عامر -عندما دخل على عائشة رضي الله عنها-:
يَا أُمَّ الْمُؤْمِنِينَ، أَنْبِئِينِي عَنْ خُلُقِ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَتْ: أَلَسْتَ تَقْرَأُ الْقُرْآنَ؟ قُلْتُ: بَلَى، قَالَتْ: فَإِنَّ خُلُقَ نَبِيِّ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ الْقُرْآنَ.

[صحيح] - [رواه مسلم في جملة حديثٍ طويلٍ] - [صحيح مسلم: 746]
المزيــد ...

لە سەعدی کوڕی هیشامی کوڕی عامرەوە دەڵێت: کاتێک چوو بۆ لای عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی:
ئەی دایکی ئیمانداران هەواڵم پێ بدە سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا قورئان دەخوێنیتەوە؟ ووتم: بەڵێ، ووتی: «ڕەوشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قورئان بوو».

[صەحیحە] - [رواه مسلم في جملة حديثٍ طويلٍ] - [صحيح مسلم - 746]

شیکردنەوە

دایکی ئیمانداران عائیشە -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش بەوشەیەکی گشتگیر وەڵامی دایەوە، وپرسیارکاری ئاراستە کرد بۆ قورئانی پیرۆز کە کۆی هەموو سیفەت وڕەوشتە جوان وکامڵەکانى تێدا باسکراوە، ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕەوشتەکانى بەپێی ئەو ڕەوشتە جوانانە بوو کە لە قورئاندا باسکراوە، ئەوەى قورئان فەرمانیپێکردووە ؛ جێبەجێیکردووە، وئەوەى قورئان نەهی لێکردووە ؛ لێی دوور کەوتووەتەوە، ڕەوشتی بریتی بوو لە کردەوە کردن بە قورئان وجێبەجێکردنی لەژیانیدا، و وەستان لەسەر سنوور وحەرامکراوەکانى، وهەڵسوکەوت کردن بەپێی ئادابەکانى، وپەند وەرگرتن لە چیرۆک وباسەکانى.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئامۆژگاری بۆ هەڵسوکەوتکردن بەپێی ڕەوشتەکانی قورئان، ودەبێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قدوە ونمونە وەربگیرێت لەم بابەتەدا بۆ ئەوەی مسوڵمانان وەکو ئەو بن.
  2. ستاشیکردنی ڕەوشتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- کە سەرچاوەی لە نور وڕۆشنایی وەحیەوە وەرگرتووە.
  3. قورئان سەرچاوەى هەموو ڕەوشتە جوانەکانە.
  4. ڕەوشتەکان لە ئیسلامدا هەموو ئاین دەگرێتەوە : ئەنجامدانى فەرمانپێکراوەکان ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (62)
زیاتر