عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَحْسَنَ النَّاسِ خُلُقًا.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2310]
المزيــد ...

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو لە نێو خەڵکیدا».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2310]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جوانترین ڕەوشتی هەبوو، ولە پێش هەموو خەڵکیە لە ڕەوشتە چاک وجوانەکان؛ لە قسەی جوان، وخێرکردن، وڕووخۆشی، وئازار نەگەیاندن، زیان لێنەدان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانى خەڵکی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کامڵی وتەواوى ڕەوشت جوانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەرمەشق وقودوەی کامڵ وتەواوە لە ڕەوشت جوانیدا.
  3. ئامۆژگاری کردن بە ڕەوشت جوانی ئەویش بە وەرگرتنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو قودوە ونمونە لەمەدا.
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زمان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی زیاتر (63)
زیاتر