عن أبي بكر الصديق رضي الله عنه قال: نَظَرت إِلى أقدام المشركين ونحن في الغار وهم على رؤُوسِنا، فقلت: يا رسول الله، لَو أنَّ أحَدَهم نظر تحت قدَمَيه لأَبصَرَنا، فقال: «مَا ظَنُّكَ يَا أَبَا بَكرٍ بِاثنَينِ الله ثَالِثُهُمَا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی بەکری سدیقەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «سەیری شوێن پێی موشریکەکانم کرد کاتێک لە نێو ئەشکەوتەکدا بووین وئەوان لە سەرەوەى ئێمە بوون، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری ژێر پێیەکانى بکات ئەوا دەمانبینێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبوبەکر چی گومانێک هەیە سەبارەت بە دوو کەس ئەگەر خودا سێیەمیان بێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم باسە لەو کاتەدا ڕوویدا کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە مەککەوە کۆچی کرد بەرەو مەدینە، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگەوازى ئاشکرا کرد وخەڵکی شوێنی کەوتن، بەڵام موشریکەکان پێچەوانەى وەستانەوە وڕێگرییان لێکرد بە قسە وکرەوە، خواى گەورە ئیزنی پێیدا بەوەى لە مەککەوە کۆچ بکات بەرەو ولەم سەفەری کۆچکردنەدا تەنها ئەبوبەکر هاوەڵی بوو -ڕەزاى خواى لێبێت- لەگەڵ ڕێنیشاندەرێک وخزمەتکارێکدا، وکاتێک موشریکەکان بیستیان کە دەیەوێت لە مەککە دەرچێت، ووتیان ئەوەى بیدۆزێتەوە وبیهێنێت ئەوا دوو سەد وشتری پێدەدەن وئەوەى ئەبوبەکر بدۆزێتەوە سەد وشتری پێدەدەین، بۆیە خەڵکی بە دوایاندا دەگەڕان لە نێو شاخ ودۆڵ وئەشکەوتەکان ولە هەموو شوێنێکدا، هەتاوەکو وەستان لە لای ئەو ئەشکەوتەی کە پێغەمبەری تێدا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ ئەبوبەکر، ئەویش ئەشکەوتی (سەور:ثور)ە کە سێ شەو تێیدا خۆیان شاردەوە، هەتاوەکو خەڵکی لەو ناوچەیە نەمێنێت، ئەبوبەکر -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر یەکێکیان سەیری شوێن پێیەکانى بکردایە ئەوا دەمانی بینی؛ چونکە ئێمە لە ژێرەوەى ئەوانین لە ناو ئەشکەوتەدا، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەی ئەبوبەکر چی گومانێک هەیە سەبارەت بە دوو کەس ئەگەر خودا سێیەمیان بێت)، ولە قورئانی پیرۆزدا خواى گەورە ئەم باسەی گێڕاوەتەوە کە دەفەرموێت: {إذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا} [التوبة] واتە: {ئەو کاتە بە ھاوەڵەکەی (بە ئەبوبەکری سدیقی) ووت: خەم مەخۆ بێگومان خودا لەگەڵمانە}، بۆیە ئەم دوو قسەی بۆ ئەبوبەکر کرد: (ئەی ئەبوبەکر چی گومانێک هەیە سەبارەت بە دوو کەس ئەگەر خودا سێیەمیان بێت) و (خەم مەخۆ بێگومان خودا لەگەڵمانە)، وتەی یەکەم بە ماناى ئەوە دێت ئایا کەس دەتوانێت زیانمان پێبگەیەنێت وئازارمان بدات ئەگەر خودا لەگەڵمان بێت؟ وەڵام: نەخێر، کەس ناتوانێت، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگر بێت لەوەى خودا دەیبەخشێت، وهیچ کەسێک ناتوانێت ببەخشێت بە کەسێک ئەگەر خودا پێی نەبەخشێت، وئەوەى خودا زەلیلی بکات هەرگیز شکۆدار نابێت، وئەوەى خودا شکۆداری بکات هەرگیز زەلیل نابێت، خواى گەورە دەفەرموێت: {قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَنْ تَشَاءُ وَتَنْزِعُ الْمُلْكَ مِمَّنْ تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَنْ تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَنْ تَشَاءُ بِيَدِكَ الْخَيْرُ إِنَّكَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِير} [ال عمران: 26] واتە: {بڵێ ئەی خودای خاوەن دەسەڵات؛ دەسەڵات دەدەیت بە ھەر کەسێک کە بتەوێت وە دەسەڵات دەسێنیتەوە لە ھەرکەسێک کە بتەوێت وە بەڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت وە بێڕێزی دەکەیت ئەوەی بتەوێت تەنھا بەدەستی تۆیە ھەموو چاکەیەک بەڕاستی تۆ بەسەر ھەموو شتێکدا بە توانایت}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر