+ -

عَنْ مُعَاذَةَ قَالَتْ:
سَأَلْتُ عَائِشَةَ، فَقُلْتُ: مَا بَالُ الْحَائِضِ تَقْضِي الصَّوْمَ، وَلَا تَقْضِي الصَّلَاةَ؟ فَقَالَتْ: أَحَرُورِيَّةٌ أَنْتِ؟ قُلْتُ: لَسْتُ بِحَرُورِيَّةٍ، وَلَكِنِّي أَسْأَلُ. قَالَتْ: كَانَ يُصِيبُنَا ذَلِكَ، فَنُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّوْمِ، وَلَا نُؤْمَرُ بِقَضَاءِ الصَّلَاةِ.

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 335]
المزيــد ...

لە موعازەوە دەڵێت:
«پرسیارم لە عائیشە کرد، ووتم: بۆچی ئافرەتی حەیزدار ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ ئەویش ووتی: ئایا تۆ حەروریت؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا ووتی: « ئێمەی ئافرەتان توشی سوڕی مانگانە دەبوین وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، و فەرمانمان پێنەدەکرا نوێژەکان بگێڕینەوە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 335]

شیکردنەوە

موعازەی عەدەوی پرسیاری لە (دایكی ئیمانداران) عائیشە کرد -ڕەزای خوای لێبێت-، ووتی: بۆچی ئافرەت كە تووشی سووڕی مانگانە هاتبێت ڕۆژوو دەگرێتەوە، بەڵام نوێژەکان ناگێڕێتەوە؟ عائیشە ووتی: ئایا تۆ لە خەواریجە حەروریەكانیت؟ كە زۆر پرسیار دەكەن بۆ زێدەڕۆیی كردن وتوندڕەوی؟ ووتم: من حەروری نیم، بەڵام پرسیار دەکەم، لە وەڵامدا عائیشە ووتی: تووشی سووڕی مانگانە دەبووین كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ژیاندا بوو، وفەرمانمان پێدەکرا کە ڕۆژوو بگرینەوە، بەڵام فەرمانمان پێنەدەکرا کە نوێژەکان بگێڕینەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نکۆڵی وئینکاری کردن لەو کەسەی پرسیار دەکات تەنها بۆ زیادەڕەوی کردن ومشتومڕی ناپێویست.
  2. ناوی (حەروریەت) دەگەڕێتەوە بۆ شارۆچكەیەك لە نزیك كوفە بە ناوی (حەرورائــ)، حەروریەکان كۆمەڵێك بوون لە خەواریجەكان، وعائیشە ئافرەتەكەی بە ئەوان چواند چونكە زۆر توندن لە هەموو شتێكدا وزۆر پرسیار وزێدەڕۆیی دەكەن.
  3. مامۆستا وفێرکار ئەوەى پرسیارکار بیەوێت لەفێربوون وڕاوێژ وڕێنموێنی کردن بۆی ڕوون دەکەنەوە.
  4. وەڵامدانەوە بە دەق باشترە؛ چونکە عائیشە نکۆڵی نەکرد لەو مانایەى ئافرەتەکە پرسیاری سەبارەتی کرد، ئەمیش لەبەرئەوەى وەڵامدانەوە بە دەق باشترە بۆ بڕینەوەی مشتومڕ وبەرهەڵستکاری.
  5. ملكەچبوون بۆ حوكمی الله وپێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەرچیش بەندە حیکمەتی حوکمەکەیش نەزانێت.
  6. نەوەوی دەڵێت: واتای قسەكەی عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- ئەمەیە: كۆمەڵێك لە خەواریجەكان واجبی دەكەن لەسەر ئافرەتات كە نوێژە فەوتاوەكانی كاتی سووڕی مانگانە بگێڕێتەوە، وئەمیش پێچەوانەی یەكدەنگی زانایانی مسوڵمانە، ئەم پرسیاركردنەی عائیشە پرسیاری نكۆڵی بوو؛ واتا: ئەمە ڕێبازی حەروریەتە وخراپترین ڕێبازە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر