عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤمنين رضي الله عنها أَنَّ فَاطِمَةَ بِنْتَ أَبِي حُبَيْشٍ سَأَلَتِ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَتْ:
إِنِّي أُسْتَحَاضُ فَلاَ أَطْهُرُ، أَفَأَدَعُ الصَّلاَةَ؟ فَقَالَ: «لَا، إِنَّ ذَلِكِ عِرْقٌ، وَلَكِنْ دَعِي الصَّلاَةَ قَدْرَ الأَيَّامِ الَّتِي كُنْتِ تَحِيضِينَ فِيهَا، ثُمَّ اغْتَسِلِي وَصَلِّي».
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 325]
المزيــد ...
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: فاتیمەی کچی ئەبی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی:
تووشی سوڕی مانگانە (حەیز) دەبم بەبەردەوامی، وپاك نابمەوە، ئایا واز لە نوێژ کردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر، ئەوە تەنها دەمارێکە (خوێنی لێوە دەردەچێت)، واز لە نوێژكردن بهێنە بەپێی -ماوەی- ئەو ڕۆژانەی تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت تێیاندا، پاشان خۆت بشۆ ونوێژ بکە».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 325]
فاتیمەی کچی حوبەیش پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: من تووشی سوڕی مانگانە دەبم بەبەردەوامی ولێم ناپچڕێت، تەنانەت لەدەرەوەی ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی، ئایا ئەمە حوكمی وەكو حوكمی سوڕی مانگانەیە ؛ دەبێت واز لە نوێژكردن بهێنم؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئەمە خوێنی ئیستیحازەیە، كە خوێنێكە بەهۆی پچڕانی دەمار لەمنداڵدانی ئافرەت ؛ تووشی دەبێت، وخوێنی سوڕی مانگانە نیە، ئەگەر كاتی سوڕی مانگانە هات ؛ كە لەو ماوەیەدا تووشی سوڕی مانگانە دەبوویت پێش ئەوەی تووشی ئیستیحازە بیت، ئەوا واز لە نوێژكردن وڕۆژووگرتن وكردەوەكانی تر بهێنە ؛ كە دەبێت ئافرەتی حەیزدار ئەنجامیان نەدات لەكاتی سوڕی مانگانە. ئەگەر ماوەی سوڕی مانگانەی ئاسایی تەواو بوو، وپاك بوویتەوە لە حەیز، شوێنی خوێنەكە بشۆ، پاشان هەموو لاشەت بشۆ بۆ لابردنی ئەم ناپاكیە (الحدث)ە، پاشان نوێژەكانت ئەنجام بدە.