عن أنس بن مالك رضي الله عنه أنَّ رَجُلاً كَانَ عِند النَبِيَّ صلى الله عليه وسلم فَمَرَّ رَجُلٌ بِهِ، فقال: يا رسول الله، أنِّي لَأُحِبُّ هَذَا، فَقَال لَهُ النَبِيُّ صلى الله عليه وسلم : «أَأَعْلَمْتَهُ؟» قال: لا. قال: «أَعْلِمْهُ»، فَلَحِقَهُ، فقال: إِنِّي أُحِبُّك فِي الله، فقال: أّحَبَّك الَّذِي أَحْبَبْتَنِي لَهُ.
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي في الكبرى وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو؛ لەو کاتەدا پیاوێکی تر بە لایاندا تێپەڕی، پیاوەکە ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من ئەم پیاوەم خۆشدەوێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا پێیت وتووە؟»، پیاوەکە ووتی: نەخێر، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێی بڵێ (با بزانێت کە خۆشت دەوێ)؟»؛ بۆیە ئەویش شوێنی پیاوەکە کەوت، وپێی ووت: (إني أحبك في الله) ئەویش ووتی: (أحبك الذي أحببتني له)**». *(واتە: من لە پێناو خواى گەورە تۆم خۆشدەوێت)، **(خوداش تۆی خۆشبووێت چونکە لە پێناو ئەو تۆ منت خۆش ویستووە)
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە باسی دەربڕینی خۆشەویستی دەکات بۆ برای ئیماندار، کاتێک پیاوێک دانیشتبوو لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی:من ئەو پیاوەم خۆشدەوێت، مەبەستی پیاوێکە باسنەکراوە کێیە کە بە لای ئەواندا تێپەڕی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پیاوەکەى فەرموو: ئایا پێیت وتووە (زانیویەتی کە خۆشت دەوێت؟)، وپیاوەکەش دەستبەجێ فەرمانەکەى پێغەمبەری جێبەجێکرد -صلى اللە علیە وسلم- وبە پیاوەکەى ڕاگەیاند کە لە پێناو خواى گەورە خۆشی دەوێت وئەویش بە جوانترین شێوە وەڵامی دایەوە هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى سونەتە ئەگەر پیاوێکی مسوڵمان برایەکی مسوڵمانێکی خۆشبوێت یان ئافرەتێکی مسوڵمان خوشکێکی مسوڵمانی خۆش بوێت ئەوا با پێی بڵێت: من تۆم خۆشدەوێت لە پێناوى خودا، چونکە ئەم قسەیە دەبێتە هۆی زیاد بوون وپتەبوونی خۆشەویستی لە نێوانیان؛ چونکە ئەگەر مرۆڤ بزانێت براکەى خۆشی دەوێت ئەوا ئەویش خۆشی دەوێت، ودڵەکان یەکگرتوو وتەبا دەبن. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (الأرواح جنود مجندة ما تعارف منها ائتلف، وما تناكر منها اختلف) واتە: (ڕۆحەکان چەند کۆمەڵێکن -لە یەکگرتندا وناکۆکیدا- ئەو ڕۆحانەی لەسەر هەمان ڕێڕەو* بن یەکدەگرن، وئەوانەیشی ڕێڕەویان جیاواز بن ناکۆک دەبن). *(ڕێڕەو: مەبەست بیروباوەڕ ومەنهەج وخێر وچاکە وڕەوشتە جوانەکانە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر