عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: «لَمْ أَرَ النبِيَّ -صلَّى الله عليه وسلَّم يَستَلمُ- منَ البيتِ إِلا الرُّكنَينِ اليَمَانِيَينِ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەرم نەبینی -صلى اللە علیە وسلم- دەست لە هیچ شوێنێکی کەعبە بدات جگە لە دوو گۆشە یەمانیەکە (ڕوکنە یەمانیەکە) نەبێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستی نەدەدا لە گۆشەکانی (ڕوکنەکانى) کەعبە جگە لە گۆشەی ڕەش وگۆشەی یەمانی (ڕوکنی ڕەش -الرکن الأسود- وڕوکنی یەمانی -الركن اليمانى-) نەبێت، کەعبە چوار گۆشەی هەیە، گۆشەی ڕۆژهەڵات دوو فەزڵی هەیە: 1. لەسەر ئەو بنچینەیە کە ئیبراهیم -علیه السلام- دروستی کرد. 2. وبەردە ڕەشەکەی (الحجر الأسود)ی تێدایە. وگۆشەی یەمانی یەک فەزڵی هەیە، ئەویش ئەوەیە لەسەر ئەو بنچینەیە کە ئیبراهیم دروستی کرد. وگۆشەی شام وعێراق هیچ لەم فەزڵانەیان نییە، چونکە دروستکردنیان لە دەرەوەى بنچینەى دروستکردنی ئیبراهیمە چونکە بەردە ڕەشەکە لە کەعبە دەرهێنرا لەو ئاراستانەوە، بۆیە دەستلێدان وماچکردنی بەردە ڕەشەکە ڕێگەپێدراوە، ودەستلێدان لە گۆشەی یەمانى ڕێگەپێدراوە بە بێ ماچکردنی، ودوو گۆشەکەى تر دەستلێدان وماچکردنیان ڕێگەپێدراو نییە لە شەریعەتدا، وشەریعەتی ئیسلام لەسەر شوێنکەوتن وجێبەجێکردنی ئەحکامە شەرعیەکان بنیات نراوە، نەک لەسەر داهێنان وبیدعە کردن لە دیندا، وشەریعەتی خودا چەندەها حیکمەت ودانایی تێدایە کە نهێنی زۆریان لە خۆگرتووە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر