عن أنس بن مالك رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم أتى مِنَى، فأتى الجَمْرَةَ فرماها، ثم أتى منزله بمِنَى ونحر، ثم قال للحلاق: «خُذْ» وأشار إلى جانبه الأيمن، ثم الأيسر، ثم جعل يعطيه الناسَ. وفي رواية: لما رمى الجَمْرَةَ، ونحر نُسُكَهُ وحلق، ناول الحلاق شِقَّهُ الأيمن فحلقه، ثم دعا أبا طلحة الأنصاري رضي الله عنه فأعطاه إياه، ثم ناوله الشِّقَّ الأَيْسَرَ، فقال: «احْلِقْ»، فحلقه فأعطاه أبا طلحة، فقال: «اقْسِمْهُ بين الناس».
[صحيح] - [رواه مسلم بروايتيه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: «لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە»؛ سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد». ولە گێڕانەوەیەکدا: «کاتێک بەردە بچووکانى فڕێدا لە (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة)، وقوربانیەکەى سەربڕی، وسەری تاشی، سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وبانگی ئەبی تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- وقژەکەى پێیدا، ودواى ئەوە ئاماژەی بۆ لای چەپی قژی کرد بۆ سەرتاشەکە (بۆ ئەوەى بیتاشێت)، وقژەکەى دا بە ئەبی تەڵحە وپێی فەرموو: «لە نێو خەڵکیدا دابەشی بکە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە به گیڕانەوەی خۆی

شیکردنەوە

کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا هات بۆ مینا لە ڕۆژی جەژندا وبەردە بچووکەکانى فڕێدا (هاویشتی)، وپاشان چوو بۆ ماڵەوە وقوربانیەکەى سەربڕی، ولە دوای ئەمانە بانگی سەرتاشێکی کرد بۆ ئەوەى قژی بتاشێت، وئاماژەی بۆی کرد بەوەى سەرەتا لای ڕاستی قژی بتاشێت، وبانگی ئەبو تەڵحەی ئەنساڕی کرد -ڕەزای خواى لێبێت- وقژەکانى لای چەپی پێدا، وپاشان ئەوەی مایەوەى لە قژی تاشی، وبانگی ئەبو تەڵحەی کرد وقژەکانى پێدا، وفەرمووی: (لە نێوان خەڵکیدا دابەشی بکە)، وهەندێک کەس یەک تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر دوو تاڵە قژیان بەرکەوت، وهەندێکی تر زیاتریان بەرکەوت؛ وئەمیش بەهۆی ئەوەى تاڵە مووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پیرۆز وموبارەکە ودروستە تەبەروکی پێوە بکرێت، وئەمیش تەنها تایبەتە بە شوێنەوارەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەکو ئارەقی وئاوی دەستنوێژگرتنی وتاڵە مووەکانى وجلەکانى وئەو کەرەستانەى بەکاریدەهێنا وەکو کۆچان وشتی تر، ونابێت لە پاش ئەو تەبەروک* بە شوێنەواری هیچ کەسێکی ترەوە بکرێت. *(تەبەروک: واتا داواکردنی بەرەکەت وپیرۆزی لە خوای گەورە دەکات بە دەستلێدان لەو شتانەى ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا کە تەبەروکی پێوە بکرێت، واتا تەنها دەستی لێدەدرێت وداوا لەو شتە ناکرێت کە بەرەکەت بهێنێت بەڵکو تەنها دەستلێدانە وهێنانیەتی بەسەر لاشەدا بە نیەتی ئەوەى خودا بەرەکەت وپیرۆی بهێنیت بەهۆی ئەم شتەوە وەکو بۆ نمونە تەبەروک کردن بە شوێنەواری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو پێشتر باسکرا)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ئیگۆری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر