پۆلێنکردنی لاوەکی

لیستی فەرموودەکان

کاتێک پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی هاتن بۆ مەککە، موشریکەکان ووتیان: کەسانێکن دێن بۆ لاتان کە تا وتینی یەسریب لاوازیانی کردووە، بۆیە فەرمانى پێکردن: بە (سووکە ڕاکردن) لە سێ تەوافدا، ولە نێوان گۆشەکان ڕێ بکەن
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
هات بۆ لای بەردە ڕەشەکە، وماچی کرد، و ووتی: من دەزانم تۆ تەنها بەردێکیت، هیچ زیان وسوودێکت نییە، ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە ماچتی دەکرد؛ ئەوا هەرگیز ماچتم نەدەکرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاواییدا تەوافی کرد (بە دەوری کەعبەدا) بە سواری وشترێکەوە، دەستلێدانى لە ڕوکن بەهۆی گۆچانێکەوە بوو
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەرم نەبینی -صلى اللە علیە وسلم- دەست لە هیچ شوێنێکی کەعبە بدات جگە لە دوو گۆشە یەمانیەکە نەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
ئەی خەڵکینە، بە هێوری پێشبکەون، چاکەکاری بەپەلە کردن بەدەست ناهێندرێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مینا، ولەوێ چوو بۆ (جەمرەتی عەقەبە:جمرة العقبة) وبەردە بچووکەکانى تێیدا فڕێدا، وپاشان گەڕایەوە بۆ نێو چادرەکەى لە مینا وقوربانی کرد، وپاشان بانگی سەرتاشێکی کرد وپێی فەرموو: لێرەوە سەرتاشین دەستپێبکە سەرەتا ئاماژەی بۆ لای ڕاستی قژی کرد، پاشان لای چەپی، ودوای ئەوە قژەکەى لە نێو خەڵکیدا دابەشکرد
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وهاوەڵانی لە بەیانی ڕۆژی چوارەمی (-ذي الحجة- گەیشتنە مەککە بە مەبەستی ئیحرام بەست بۆ حەجکردن)، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکردن مەبەستیان لە ئیحرام بەستن بۆ عومرە کردن بێت، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕێگەپێدراوە چی شتێکی حەرامکراوى ئیحرام ئەنجام بدەین؟ ئەویش فەرمووی: هەموو شتێکی حەرامکراوی ئیحرام؛ حەڵاڵ دەبێت
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی
پێنج ئاژەڵ پیس وزیانبەخشن، دەبێت بکوژرێن لە ناو حەرەمی پیرۆزدا: قەلەڕەش، وداڵی گەرمەسێر، ودووپشک، ومشک، وسەگی هار
عربي ئینگلیزی فەڕەنسی